گرژی لە زاهدان
سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ ڕایدەگەیێنن، دوای نوێژی هەینیی ئەمڕۆ لە شاری زاهدان، هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران ڕووبەڕووی خۆپێشاندەرانی بەلووچ بوونەتەوە و گازی فرمێسکڕێژ و فیشەکی ساچمەییان دژیان بەکارهێناوە.
سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ ڕایدەگەیێنن، دوای نوێژی هەینیی ئەمڕۆ لە شاری زاهدان، هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران ڕووبەڕووی خۆپێشاندەرانی بەلووچ بوونەتەوە و گازی فرمێسکڕێژ و فیشەکی ساچمەییان دژیان بەکارهێناوە.
یەکیەتیی ئەورووپا داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات دەستبەجێ هێڵەکانی ئینتەرنێت بۆ هاووڵاتییان بگەڕێننەوە و سەرکۆنەی هەر جۆرە توندوتیژییەک دژی خۆپێشاندەران دەکات. هاوکات پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیش دەڵێت، بڕینی ئینتەرنێت ئامرازێکە بۆ شاردنەوەی سەرکوتکارییەکان.
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی یەکشەممە پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپێشاندەرانی شارە جیاوازەکانی ئێران دەربڕی و ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هاوسۆزی ئەو خەڵکەیە کە داوای ئازادی دەکەن.
١٢٠ چالاکوان و کەسایەتیی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا داوای ئازادکردنی دەستبەجێی سەرجەم دەستگیرکراوانی خۆپێشاندانەکانی ئەمدواییەی ئێران دەکەن و جەخت لە ناساندنی فەرمیی "مافی ناڕەزایەتی دەربڕین" دەەکەنەوە.
لە درێژەی کاردانەوەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دژی ناڕەزایەتییەکان، لە ماوەی دوو رۆژدا 26 هاووڵاتی لە شارەکانی کرماشان، هەرسین و سەرپێڵی زەهاو دەستبەسەر کران.
لە چوارچێوەی ئەو شەپۆلە ناڕەزایەتییانەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە پارێزگای ئیلام هەڵمەتێکی فراوانی دەستگیرکردنیان دەستپێکردووە.
ڕۆژی هەینی لە ملەی ژاڵانە لەسەر رێگەی سەوڵاوا - هەورامان، هەرەسێکی گەورەی بەفر ئۆتۆمبێلێکی جۆری پاترۆڵی لەژێر خۆیدا نوقم کرد؛ تیمەکانی رێگەوبان توانییان سەرنشینەکان بە زیندوویی لەژێر بەفرەکە دەربهێنن.<
لە شەشەمین رۆژی خۆپێشاندانەکان لە ئێران، ناڕەزایەتییەکان شارە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە و چەند گەڕەکێکی تارانی گرتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداریی دایە دەسەڵاتدارانی ئێران و رایگەیاند، ئەگەر هێزە ئەمنییەکان تەقە لە خۆپێشاندەرانی ئاشتیخواز بکەن، واشنتن دەستوەردان دەکات. لە بەرامبەردا تاران هۆشداریی دەداتە ئەمریکا کە بەرژەوەندی و سەربازەکانی لە ناوچەکەدا دەکەونە مەترسییەوە.
بەهۆی بەفربارین و کڕێوەی بەردەوام، ڕێگەی هاتووچۆی ٢٧٢ گوند لە شارەکانی سەقز، بانە و دیواندەرە داخراون و دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران - تەمەرچیانیش بەڕووی هاتووچۆدا پەکیکەوتووە.