بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئاڤاتودەى: ئیتلاعات دۆخى مەهابادى مەترسیدار کردووە

ئاڤاتودەى: ئیتلاعات دۆخى مەهابادى مەترسیدار کردووە
AvaToday caption
ڕوونکردنەوەیەک لەسەر ڤیدیۆکەى مەهاباد
posted onMarch 2, 2020
noبۆچوون


ئەو ڤیدیۆیەى ئێمە بڵاومان کردەووە، لە لایەن کەناڵى تلێگرامى هاژە و دکتۆر بێهزاد سەرۆکى تۆڕى تەندرووستى و حەراسەتى نەخۆشخانەى خومەنیى بە فەرمانى ئیتلاعات و ئیتلاعاتى سوپا، بە درۆ خراوەتەوە و دەڵێن  ئەو کەسەى کەوتووەتە سەر ئەرزەکە ترامادۆڵى بەکار هێناوە!

 

لە کاتێکدا کە سەرچاوەیەکى باوەڕپێکراو لە نەخۆشخانەى خومەینى پشتڕاستى کردەوە کە "نەخۆشەکە کۆڕۆناى هەیە و سییەکانى سپى بوونەتەوە و بە زوویی گیان لەدەست دەدات".

بە پێى سەرچاوەکەى ئاڤاتودەى ١٠ کەسى دیکەى تووشبوو بە کۆڕۆنا لە نەخۆشخانەى خومەینى مەهاباد شناسایی کراون و ٢٥ کەسیش لە بەشى پیاوان خراونەتە قەرەنتینەوە و تا ئێستاش ٥ کەس گیانیان لەدەست داوە.

ڕاپۆرتگەلى دیکە لە مەهابادى ڕۆژهەڵاتى کوردستانەوە باس لەوە دەکەن کە ئەنجوومەنى ڕوحانیەت، ئەو ئاخوندە حکومەتییانەى کە لە قومەوە هاتوونەتە شارەکە، لە مزگەوتى شەهریکەندى و هۆتێل تارا و مزگەوتى مەیدانى ئیستقلال، نیشتەجێ کردوون. ئەم ئاخوندانە، بێ عەباب و مێزەرە دەسووڕێنەوە بۆ ئەوەى کەس نەیانناسێتەوە!

ئاڤاتودەى داوا لە خەڵکى بەشەڕەفى مەهاباد دەکات کە ڕێگە نەدەن ببنە قوربانى ئەم ئاخوندانەى قووم و تەنانەت تا بۆیان دەکرێت سەردانى نەخۆشخانە نەکەن بۆ ئەوەى نەبادا تووشى ڤایرۆسى کۆڕۆنا ببنەوە!