بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەهوازییەکان هۆشداری ئەنجامدانى کردەوەیەکى تیرۆریستى دەدەن

ئەهوازییەکان هۆشداری ئەنجامدانى کردەوەیەکى تیرۆریستى دەدەن
کۆمارى ئیسلامى دواى کردەوە تیرۆریستییە سیناریۆکەى خۆى، دەستى بە گرنگى چالاکانى ئەهوازییەکان کردووە
posted onOctober 24, 2018
noبۆچوون

 

ژمارەیەک چالاکوانى ئەهوازییەکانى ئێران هۆشدارییان داوە لەوەى "کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەى دەزگا ئەمنى و هەواڵگرییەکان، بۆ سەرکووتکردنى چالاکوانانى هەرێمەکەیان، کردەوەى تیرۆریستى دژى زیارەتکارانى چلەى ئیمام حوسێن ئەنجام بدات".

 

بەپێی سەرچاوەی هەواڵەکانى ناوچەکە ژمارەیەکى زۆرى هێزى هەواڵگری بەجلوبەرگی مەدەنییەوە لە نێو شارەکە بڵاو بوونەتەوەو، زۆربەشیان لەنزیک نەخۆشخانەى چەمرانی شارى خەفاجیەى ئەهواز بڵاوەیان پێ کراوە. شێعە مەزهەبەکان بەبۆنەى چلەى کوشتنى ئیمام حوسێن کوڕی عەلى کوڕی تاڵیب، لەشارەکانى خۆیان مەراسیمى ماتەم دەگێرن. ئەو سەرچاوەیە ڕوونیشی کردووەتەوە "ئەو هێزانە کە ١٥ ئۆتۆمبێلى دەبڵ ئەکسڵ جموجووڵەکانیان دەکەن، لە ناوەندی پشووى پزیشکان و پەرستارانى نەخۆشخانەکە جێگیر کراون".

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئەیلوولی رابردوو (سەرەتاى ڕەزبەر)، لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە هێرش کرایە سەر مانۆرێکى سەربازی هێزەکانى سوپای پاسداران لەشارى ئەهواز، کەچەندین سەربازو ئەفسەرى ئەو هێزانەیان کوشت. حکومەتى تاران سەرەتا تۆمەتی ئەنجامدانى ئەو کردەوەى خستە ئەستۆى ئۆپۆزسیۆنە ئەهوازییەکان، بەڵام داعش بەرپرسیارێتى ئەو کردەوەى خستە ئەستۆى خۆى.

ژمارەیەک پزیشک و پەرستاری نەخۆشخانەى چەمران دووپاتیان کردووەتەوە کە "ئەو کەسانە لەلایەن وەزارەتى هەواڵگری لەشارى تارانەوە هێنراون، بۆ ئەوەى ئەرکێکى تایبەتى جێبەجێ بکەن"، بەبێ ئەوەى زانیارییان لەسەر ئەو کارە هەبێت. ئەو کارەی شارى خەفاجیەى ئەهواز، بەگووتەى هاووڵاتیان " یەکەمجارە ئەو هێزانە نەخۆشخانەیەک وەک شوێنى نیشتەجێبوونى خۆیان بە کار  بهێنن".

سەرچاوەیەک کەچاودێری جموجووڵی ئەو هێزانەى کردووە جەخت لەوە دەکاتەوە " بەیانیان لەنەخۆشخانە بە ئۆتۆمبێلە دەبڵ ئەکسڵی جامە ڕەشەکانەوە دەردەچن و شەو درەنگ دێنەوە، بەبێ ئەوەى بزانرێت بۆ کوێ دەچن".