بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەوروپا تەسلیمی گوشارەکانی تورکیە بوو

ئەوروپاییە تەسلیمی گوشارەکانی تورکیە بوو
AvaToday caption
داعشییە زیندانیکراوەکانى تورکیە وەردەگرێتەوە
posted onNovember 13, 2019
noبۆچوون

فەڕانسە ڕایگەیاند ١١ هاووڵاتی وڵاتەکەی کە چەکداری داعش بوون و ئێستا لە تورکیە دەستبەسەرن لەو وڵاتە وەردەگرێتەوە. ڕۆژێک دوای جێبەجێ کردنی بڕیارەکەی ئانکارا لەمەر گەڕاندنەوەی ئەندامە بیانییەکانی داعش بۆ وڵاتەکانیان، وەزیری ناوخۆی فەرانسە ڕایگەیاند ئەو وڵاتە یازدە ئەندامی فەرانسەیی داعش لە تورکیە وەردەگرێتەوە.

 

ڕۆیتەرز بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لە زمان کریستۆف کاستانێر وەزیری ناوخۆی فەرانسە نووسیویەتی فەرانسە یازدە ئەندامی جیهادی داعش لە تورکیە وەردەگرێتەوە. بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە لە کاتێکدایە بەرپرسانی فەڕانسەیی و چەند وڵاتی ئەوروپایی رایانگەیاندبوو کە ئەوان هاووڵاتییە داعشییەکانیان وەرناگرنەوە و دەبێ لەو شوێنەی دەستبەسەر کراون لەوێ دادگایی بکرێن.

لە لایەکی دیکە هێرشی سەربازی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوای کورستان بووە بە هۆی تووڕە بوونی وڵاتانی ئەوروپایی و کۆنگرێسی ئەمریکا. ئەو وڵاتانە پێیان وایە هێرشەکەی تورکیە دەبێتە هۆی زیندووبوونەوەی داعش لە ناوچەکە.وڵاتانی ئەوروپایی بە تایبەت نیگەرانی گەڕانەوەی چەکدارانی داعش بۆ ئەوروپان و تێکچوونی باری ئەمنی ڕۆژئاوای کوردستان بە هۆی هێرشی سەربازی تورکیە بە هۆکاری نیگەرانییەکانیان دەزانن.

٥٠٠ هاووڵاتی فەرانسەیی ئەندامی داعش لە گرتووخانەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەرن و فەڕانسە ڕایگەیاندبوو ئیزنی گەڕانەوەیان بۆ ئەو وڵاتە نادات. لەو ٥٠٠ کەسە ٦٠ کەسیان چەکدارن و ئەوانەی دیکە ئەندامی بنەماڵەکانیانن.

قەبوڵکردنی فەرانسە بۆ وەرگرتنەوەی ئەندامە داعشییەکانی ئەو وڵاتە لە تورکیە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی رۆژئاوای کوردستان چەندین جار و پێش لە هێرشەکانی تورکیە بۆ سەریان داوایان لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپایی کردبوو هاووڵاتییە داعشییەکانی خۆیان وەرگرنەوە بەڵام تێکڕای ئەو وڵاتانە ڕەتیان کردبووە ئەو کارەی بکەن.