بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مانگرتنی مامۆستایان لەرزەی خستۆتە دڵی دەسەڵاتدارانی ئێران

مانگرتنی مامۆستایان لەرزەی خستۆتە دڵی دەسەڵاتدارانی ئێران
posted onOctober 14, 2018
noبۆچوون

 مامۆستایانی زیاتر لە ٢٥٠ شاری ئێران نەچوونە سەر کلاسەکانی دەرس و بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری  ژیانیان و ئەستەم بوونی دابین کردنی بژیوی ژیان مانیان گرت.

مانگرتنی مامۆستایان هاوتەریب بووە لەگەڵ مانگرتنی بارهەڵگڕەکانی ئێران کە ماوەی پتر لە دوو حەوتوویە بە نیشانەی ناڕەزایەتی کەمی کرێ و نەبوونی پێداویستی ئوتومبێلەکانیان جموجۆڵ و هاتوچۆیان پەک خستووە.

ئاڤاتودەی ویدیۆ و وێنەی مانگرتنی زۆربەی شارەکانی ئێرانی وەک تاران، ئیسفەهان، مەشهەد، ئیلام، سنە، خوڕەم ئاباد، کرماشان، دیواندەرە، مەریوان، فارس و یاسوج بڵاو کردۆتەوە.

خوێندکارانی زانکۆی تاران بە نیشانەی هاودەنگی و پشتیوانی بۆ مامۆستایان لە حەوشەی زانکۆدا کۆبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان پێکهێناوە و دروشمی پشتیوانی لە مامۆستایانیان گوتووەتەوە.

لە لایەکی دیکە بە پێی ئەو وێنە و ویدیۆیانەی بە ئاڤاتودەی گەیشتووە ژنان پێشەنگی مانگرتنی ئەوجارەی مامۆستایانن.

 

دەسەڵاتداران هیوای درۆ دەدەن و خەڵک سوورن لەسەر مانگرتن

سەرلەبەیانی ئەوڕۆ حەسەن رووحانی لە کۆبوونەوەی کرانەوەی زانکۆ و ناوەندە توێژینەوەییەکانی ئێران گووتی خەڵک دەبێ هیوایان هەبێ بە دواڕۆژ و بە بەکارهێنانی چەند جارەی دەستەواژەی " ئومێد" هەوڵی خۆ دزینەوە لەو هەموو کێشە و قەیرانانەیدا کە ئەوڕۆ خەڵکی ئێران پێیانەوە دەناڵێنن و بە پێی تەخمینەکان لە دوای جێبەجێ بوونی گەمارۆکانی ئەمەریکا لە ڕۆژی ١٣ی خەزەڵوەڕی مانگی داهاتوو ئابووری ئێران هێندەی دیکەش بەرەو داڕمانی یەکجاری دەچێت.

حەسەن رووحانی لەو دانیشتنەدا بێ ئەوەی باسی مانگرتنی مامۆستایان بکات تەنیا باسی لەوە کرد کە ئەمەریکا پلانی گۆڕینی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هەیە.

شایانی باسە ئەنجومەنی هەماهەنگی رێکخڕاوە سێنفیەکانی ئێران ڕایگەیاندووە فەرهەنگیان و مامۆستایانی قوتابخانەکانی ئێران بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە گرانی و ئاوسانی ئابووری و دابەزینی هێزی کڕین خەڵک رۆژەکانی ٢٢ و ٢٣ی مانگی ڕەزبەڕ ماندەگرن و ناچنەوە سەر کلاسەکانی دەرس.