بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ناتۆ: جیهان لەبەرامبەر مەترسى ئەتۆمدا

ناتۆ: جیهان لەبەرامبەر مەترسى ئەتۆمدا
AvaToday caption
دونیایەک لەڕێیە کە پەیمانی ئەتۆمی تێدا هەڵوەشاوەتەوە
posted onSeptember 12, 2019
noبۆچوون

سەرۆکی گشتیی ڕێکخراوی ئەتلەنتیکی باکوور کە بە ناتۆ ناسراوە، ڕۆژی چوارشەممە لە بڕۆکسێل هۆشداری دایە وڵاتانی ئەوروپایی کە دوای تەواوبوونی تەمەنی پەیمانی تایبەت بە پێشگرتن و قەدەغەکردن لە چەکی ئەتۆمی ناسراو بە " ئای ئێن ئێف" کە لە ساڵی ١٩٨٧ لە نێوان ئەمریکا و ڕوسیە واژوو کرا، ڕەنگە لەگەڵ دونیایەکى دیکە ڕووبەڕوو بین.

 

ینس ئێستولنبێرگ لە کاتی قسەکردن لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە کوژراوانی ١١ سپتەمبەر، گووتی: جیهان دەبێ خۆی بۆ جیهانێکی نوێ ئامادە بکات. جیهانێک کە ڕووسیە دەتوانێ موشەکە ئەتۆمییەکانی لە نزیک ئێمەوە جێگیر بکات. لە بەشێکی دیکەی قسەکانی جەختی لەوە کردەوە تەنانەت بە نەمانی ئەو پەیمانەش بەڵێنەکانی ناتۆ لەمەڕ پرسی بەرگری هاوبەش هەروا بە بەهێزی دەمێنێتەوە.

ناتۆۆۆ

ئێستولنبێرگ لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: ئەوەی ئێستا ئێمە لە ناتۆ خەریکە ئەنجامی دەدەین ئەوەیە خۆمان بۆ جیهانێکی بە بێ ڕێککەوتنی قەدەغەی چەکی ئەتۆمی ئامادە دەکەین. جیهانێک بە دونیایەک مووشەکی ڕووسی. ئێمە ئەو کارە بە هاوئاهەنگی و بە شێوازی بەرگری ئەنجام دەدەین، بەڵام دەبێ لەوە دڵنیابین کە ئیدی ڕێککەوتنی " ئای ئێن ئێف"  نەماوە و ڕووسیە موشەکە نوێیەکانی بە توانایی ئەتۆمی لە  ئەوروپا جێگیر کردووە.

ئەمریکا ڕێککەوتی دووی مانگی ئووت دوای ئەوەی ڕووسیەی بەوە تۆمەتبار کرد ئەو ڕێککەوتنەی پێشێل کردووە بە فەرمی لێی هاتە دەرێ.  ئەو ڕێککەوتنە لە سەردەمی شەڕی سارد و لە نێوان گۆرباچۆف و دۆناڵد ڕێگان واژوو کرابوو.

لە دوای ئەو ڕێککەوتنە هەموو مووشەکە ئەتۆمیە کورتبڕ و نێونجیبڕە ئەتۆمییەکانی نێوان یەکیەتى سۆڤیەت و ئەمریکا و هەموو سایتە موشەکییەکانیان لە نێوبران و بەمەش توانایی ئەو دوو وڵاتە بۆ هێرشی ئەتۆمی زۆر کەم بووە.