بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئیتلاعات سوپاییەکى توندڕۆ قۆڵبەست دەکات

ئیتلاعات سوپاییەکى توندڕۆ قۆڵبەست دەکات
AvaToday caption
حەسەن عەباسی کە گوتى وەزارەتی ئیتلاعات و ئامەد نیوز پەیوەندییان هەیە، دەستبەسەر کرا
posted onAugust 13, 2019
noبۆچوون

قسەکانی ڕۆژی ڕابردووی حەسەن عەباسی سەبارەت بەوەی کە وەزارەتی ئیتلاعات سەرچاوەی خۆراکی هەواڵی ئامەدنیوز بووە، بووە هۆی دەستبەسەرکرانی ناوبراو.

 

میدیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ گەلاوێژ هەواڵی دەستبەسەرکرانی عەباسیان پشتڕاست کردەوە و جەختیان لەوە کردەوە قسەکانی ناوبراو سەبارەت بە پەیوەندی وەزارەتی ئیتلاعات لە دەوڵەتی ڕووحانیدا لەگەڵ ڕووحەڵا زەم و کاناڵی ئامەدنیوز هۆی دەستبەسەرکرانی ناوبراوە.

هەواڵەکان  وانیشان دەدەن کە حەسەن عەباسی بە سکاڵای وەزارەتی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە و ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئیعتیماد ئاماژەی بەوە کردووە. عەباسی لایەنی شاراوە و چۆنیەتی درووستبونی کاناڵی ئامەدنیوزی لە ڕوانگەی خۆیەوە لەقاو دابوو.

وابڕیار بوو عەباسی ڕۆژی سێشەممە لە یەکەمین خوولی قوتابخانەی دادخوازی قسە بکات کەچى بەهۆی دەستبەسەرکرانی هەڵوەشایەوە. عەباسی لە یەکێک لە قسەکانی ئەم دواییەی خۆی سەبارەت بە ڕۆژئاوا و یەهود و چەواشەکردنی ئەشکانییەکان و زەقکردنەوەی هەخامەنشیەکان کۆمەڵێک بانگەشەی سەیری کردبوو.

حەسەن عەباسی کە تەنیا ٥٣ ساڵی تەمەنە و خۆی بە میراتداری سەرەکی شۆڕشی ئیسلامی دەزانێ، بە هۆی قسە سەیرو سەمەرەکانی کە سینەما بە ئابووری و مێژوو و فەلسەفە پەیوەند دەداتەوە، بووەتە سیمایەکی دیار. ناوبراو خۆی بە کیسینجێری ئیسلام دەزانێ و کوروشی کەبیر بە زایونیست دەزانێت.