بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هۆڵەندا پەچەى یاساغ کرد

هۆڵەندا پەچەى یاساغ کرد
AvaToday caption
posted onAugust 1, 2019
noبۆچوون

لە ڕۆژی پێنجشەممە یازدەی گەلاوێژەوە یاسای قەدەغەبوونی خۆداپوشین لە شوێنە گشتییەکان لە ڕێگەی بورقە، نقاب و پەچە و کڵاو و ڕوپۆش چووە بواری جێبەجێکردنەوە. بەو پێیە کەڵکوەرگرتن لەو پۆششانە لە قوتابخانەکان، نەخۆشخانەکان، بینا دەوڵەتییەکان و کەرسەی هاتوچۆی گشتی دەبێتە هۆی سزای ١٥٠ یۆرۆیی.

بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری فەرانسە و لەسەر بنەمای ئامارەکان لە نێوان ٢٠٠ هەتا ٤٠٠ هەزار ژن لە هوڵەند کەڵک لە بورقە یا ڕوپۆش وەردەگرن.  هوڵەند نیزیک بە ١٧ ملیۆن حەشیمەتی هەیە.

یاسای قدەغە بوونی کەڵکوەرگرتن لە ڕووپۆش لە ژوئەنی ساڵی ٢٠١٨ پەسەند کرا. پرسی بە تاوان ناساندنی حیجاب لە هوڵەند دوای ساڵی ٢٠٠٥ و هاوکات لەگەڵ چوونی خیرت ویلدرێز، نوێنەری حیزبی تووندئاژۆی ئازادی بۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە هاتە بەرباس.

وەزارەتی ناوخۆی هوڵەند بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک وێرای جەختکردنەوە لەسەر جێبەجێ بوونی ئەو یاسایە لەمەڕ هۆکاری دەرچوونی یاساکە گووتی: لە شوێنە گشتییەکان ئیمکانی ناسینەوەی کەسەکان بە هۆکاری ئەمنیەتی و پێوەندی لەگەڵ یەکتری زۆر گرینگە. بە پێی ڕاگەیەندراوەکە بورقە، ڕوپۆش و نقاب ئەو پۆششانەن کە بە تەواوی دموچاو دادەپۆشن و بەو پێیە یاساغن.

وەزارەتی ناوخۆی هوڵەند بە پێی ئەو یاسایە ئیزنی ئەوەی بە فەرمانبەرانی دەوڵەت و خاوەنانی ئامرازی هاتوچۆی گشتی داوە، لەمەو بەدوا خۆببوێرن لە پێدانی خزمەتگوزاری بەو کەسانەی خۆیان بە تەواوی دادەپۆشن و یاخود لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو کەسانە پۆلیس ئاگادار بکەنەوە.

شایانی باسە فەرانسە، بێلژیک، دانمارک و ئوتریش داپۆشینی دموچاویان لە شوێنە گشتییەکان بە تەواوی یاساغ کردووە.