بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سولەیمانى لە سوریە خەریکى ئامادەکارى شەڕە

سولەیمانى لە سوریە خەریکى ئامادەکارى شەڕە
AvaToday caption
سوپای پاسداران خەریکى ئامادەکردنى ملیشیاکانیەتى لە سوریە دژى ئەمریکا
posted onJuly 27, 2019
noبۆچوون

بە پێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی گەیشتووە، "قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەى سنوورەکانى ئێران، ئێستا لە سوریەیە".

قاسم سولەیمانی ئەوڕۆ لە شاری ئەبوکەمال لە پارێزگای دیرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریە لەگەڵ گرووپە ملیشیاکانی سەر بە سوپای پاسداران دیداری کردووە. لە دیدارەکەیدا پێی ڕاگەیاندوون ئامادەی ئەگەری ڕوودانی شەڕیک بن لە ناوچەکە لەگەڵ ئەمریکا.

شایەنى باسە بە هۆى گەمارۆ ئابوورییەکانى سەر کۆمارى ئیسلامى ئێران، ئەو ڕژێمە دەستى بە ئامادەکارى ئەگەرى ڕوودانى شەڕ لە ناوچەکە لەگەڵ ئەمریکا کردووە، ئەویش نەوەک بە شێوەیەکى ڕاستەوخۆ بەڵکو لە ڕێگەى ئامادەکردن و تەیارکردنى بریکارەکانى لە وڵاتەکانى عێراق و یەمەن و لوبنان و سوریە.