بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران لەبەر پێنەدانی سوتەمەنی بە فرۆکەکانی سکاڵای تۆمار کرد

ئێران لەبەر پێنەدانی سوتەمەنی بە فرۆکەکانی سکاڵای تۆمار کرد
AvaToday caption
posted onJune 1, 2019
noبۆچوون

 

مورتەزا دێهقان، جێگری ڕێکخراوی ئاسمانی و کاروباری نێودەوڵەتی فرۆکەخانەکانی ئێران ڕۆژی شەممە ١١ جۆزەردان گووتی: پرسی پێنەدانی سوتەمەنی بە کۆمپانیاکانی فرۆکەوانی ئێرانیان گەیاندۆتە لای سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئاسمانی مەدەنی " ئیکائۆ".

 

دێهقان لە درێژەدا گووتی: هەوڵ و دانوستانی زۆرمان ئەنجام داوە و سەرەڕای ئەوە، کێشەی نەدانی سوتەمەنی بە فرۆکەکانی ئێران بەردەوامە. هەواڵدەری ئیرنای سەر بە کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە حەوتووی ڕابردوو فڕینی ژمارە ٧٢١ فرۆکەوانی ئێران ئایر کە بەرەو هامبورگ دەڕۆیشت، هەشت کاتژمێر بە درەنگەوە سەفەرەکەی ئەنجام دا و لە شاری ئانکارای تورکیە بۆ وەرگرتنی سوتەمەنی ناچار بوو چوار کاتژمێر ڕابوەستێت.

یەکێک لە موسافیرەکانی ئەو هێڵە ئاسمانییە ڕایگەیاندبوو، حاڵی هێندێک لە موسافیران خراپ بوو و لە کۆتاییدا بە هێنانی دوو تانکی سووتەمەنی لە دەرەوەی فڕۆکەخانە سوتەمەنی بۆ فرۆکەکە دابین کراوە.

ڕێخکراوی فرۆکەوانی و ئاسمانی ئێران داوای لە دامەزراوەی ئیکائۆ کردووە دژی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر پیشەسازی ئاسمانی ئەو وڵاتە هەڵوێستی بوێرانە بگرێتە بەر.