بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

حوسییەکان بۆ چوارەم جار هێرشیان کردەوە سەر عەرەبستان

حوسییەکان بۆ چوارەم جار هێرشیان کردەوە سەر عەرەبستان
AvaToday caption
posted onMay 26, 2019
noبۆچوون

 

تەلەڤزیۆنی ئەلمەسیرەی حوسییەکانی یەمەن بڵاوی کردەوە، یەکشەممە ٥ جۆزەردان لە ڕێگەی فرۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر کۆگایەکی تەقەمەنی لە فڕۆکەخانەی جەیزان. فرۆکەخانەی جەیزان لە باشووری عەرەبستان و نزیکی یەمەن هەڵکەوتووە. ئەو هێرشە لە لایەن هاوپەیمانی سەربازى بە سەرۆکایەتى عەرەبستان هێشتا پشت ڕاست نەکراوەتەوە.

 

لە دوو حەوتووی ڕابردوودا ملشیا حوسییەکان بە مووشەک و فرۆکەی بێفرۆکەوان هێرشیان بۆ سەر عەرەبستان چڕ کردووەتەوە. ڕۆژی یەکی جۆزەردان، تەلەڤزیۆنی حوسییەکان بانگەشەی ئەوەی کرد فرۆکەخانەی شاری نەجرانیان لە نیزیک سنووری عەرەبستان بە فڕۆکەی بێفرۆکەوانی بۆمباران کراوە. هەروەها ڕۆژی ٢٤ بانەمەڕ هێرشیان کردبوو سەر دوو وێستگەی پۆمپاژی نەوت لە نیزیک ڕیاز. بەرپرسانی پلەبەرزی عەرەبستان ئەو هێرشەیان بە هێرشلا تیرۆریستی ناساندبوو.

تەلەڤزیۆنی ئەلمەسیرە لە زمان بەرپرسێکی سەربازی حوسییەکان ڕایگەیاندبوو لە رێگەی حەوت فرۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان. ڕۆژێک پێش لە هێرشی حوسییەکان بۆ دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان، هێرشی تێکدەرانە دژی چوار کەشتی لە ئاوەکانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ئاڵۆزییەکانی ناوچەی قوڵ کردەوە و پەنجەى تاوان جارێکی دیکە ئێران ڕاکێشرا. بە پێچەوانەی هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان و فرۆکەخانەی نەجران کە حوسییەکان بەرپرسایەتییەکەیان قەبووڵ کرد، تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسایەتی تەقینەوەی نێو کەشتییەکانی وەئەستۆ نەگرتووە و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ڕانەگەیێندراوە.

جۆرى چەک