بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەڵگەی نوێی هەوڵە تیرۆریستییەکانی قاسم سولەیمانی

بەڵگەی نوێی هەوڵە تیرۆریستییەکانی قاسم سولەیمانی
AvaToday caption
واشنتۆن پۆست وردەکاری دوو پێوەندی گرینگی تەلەفۆنی قاسم سولەیمانی بڵاو کردەوە
posted onMay 25, 2019
noبۆچوون


 

بە گوێرەی بانگەشەی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، ساڵی ٢٠١٨ قاسم سولەیمانی دوو پەیوەندی گرنگی لەگەڵ "عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق" و "حەسەن نەسروڵا"ى بەرپرسی گشتی حیزبوڵای لوبنان کردووە.

بە پێی زانیارییەکانی واشنتۆن پۆست لە مانگی ئاگۆستی ساڵی ٢٠١٨ و دوای تەواوبوونی دانیشتنی بەپەلەی ئەنجومەنی بەرزی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لەمەڕ چۆنیەتی وڵامدانەوەی کەمی فرۆشی نەوت بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکا، چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی گرنگی ئەنجام داوە.

سولەیمانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ فەرماندەی عەسائیبی ئەهلی حەق و گوردانەکانی حیزبوڵا پێی گووتون: برایان لە ئێستاوە لە لایەن منەوە ئیزنی ئەوەتان پێ دەدرێت بە ڕێبازی درووست هەنگاو هەڵێننەوە.

پەیوەندی دووەمی سولەیمانی لەگەڵ سەید حەسەن نەسروڵا بووە و پێی گووتوە: هاوپەیمانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە خەریکی پیلانگێڕین و ڕەشەبا لە ڕێگەدایە. ئامادە بن.