بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سەفەرە دەرەکییەکانی ئێران ٢٠% کەمی کردووە

سەفەرە دەرەکییەکانی ئێران ٢٠% کەمی کردووە
AvaToday caption
posted onMay 5, 2019
noبۆچوون

 

دوای بەرزبوونەوەی نرخەکان لە ئێران، بەڕێوەبەری کۆمپانیا ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە ئاشکرای کرد کە ڕێژەى سەفەرە دەرەکییەکان لە ڕێگەی ئاسمانەوە ٢٠% کەمی کردووە.

 

مەقسود ئەسعەدی سامانی بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە لە ڕۆژی یەکشەممە ١٥ بانەمەڕ گوتویەتی "هەلومەرجی ئابووری کۆمەڵگە هۆکاری کەمبوونەوەی سەفەرە دەرەکییەکانە"، پێشتر بەرزبوونەوەی زۆری نرخی دراو کە لە نیوەی دووەمی ساڵی ٩٦ دەستی پێ کردبوو لە ساڵی ٩٧ کاریگەری لەسەر نرخی بلیتی فڕۆکەکان دانابوو.

ئەو بەرپرسەی کۆماری ئیسلامی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی سەبارەت بە دانی سوتەمەنی بە کەرتی فڕۆکەوانی لە فڕۆکەخانەکانی ئێران گوتبووی "لە دوای چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام و زیادبوونی گەمارۆکان، تورکیە ڕایگەیاند ناتوانێ سووتەمەنی بدات بە فرۆکە ئێرانییەکان". مەقسودی ئاماژەی بەوە کردووە دانوسانەکانی وەزارەتی ڕێگە و شارسازی لەو بارە لەگەڵ تورکیە درێژەی هەیە و ئەو وڵاتە گوتویەتی بە زوویی بۆچوونەکانی خۆیان ئاشکرا دەکەن.

هەواڵدەری ڕۆیتەرز لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ٩٧ ڕاپۆڕتێکی بڵاو کردبووە کە تێیدا هاتبوو هێندێک لە فرۆکەکانی ئێران لە فرۆکەخانەی ئیستانبوڵ ئیزنی ئەوەیان پێ نەدراوە سوتەمەنی وەرگرن.