بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

رۆیتەرز: ئێران لە هەوڵی دانانی بۆمب لە گەرووی هورمزە

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
posted onJuly 2, 2025
noبۆچوون

 

ئاژانسی رۆیتەرز ڕایدەگەیەنێت، ئێران دەیان بۆمبی ژێردەریای بە کەشتی بارکردووە بۆ گەرووی هورمز، وەک ئامادەکارییەک بۆ داخستنی گەرووەکە.

ئاژانسەکە لە زاری دوو بەرپرسی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، “ئێران ماوەیەکی کەم دوای هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، دەستی بە بارکردنی بۆمب بۆ گەرووی هورمز کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە”.

ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەشکردووە، بارکردنی ئەو بۆمبانە ئەوە نیشاندەدات، کە تاران جددییە لە داخستنی گەرووی هورمز، کە یەکێکە لە قەرەباڵغترین هێڵەکانی کەشتیوانی لە جیهاندا و ڕێیەكی گرنگە بۆ گواستنەوەی كەشتیگەلی نەوتی بۆ بازاڕی جیهانیی نەوت.

شرۆڤەکاران پێیان وایە ئەگەر گەرووەکە دابخرێت، ئەوا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە و وەڵامدانەوەی سەربازیی بەهێزی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لێدەكەوێتەوە، چونکە نزیکەی ٢٠% نەوتی جیهان بەم ڕێگایە تێدەپەڕێت.