بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دوو برا لە بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران

بۆکان
posted onMay 16, 2025
noبۆچوون

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی "عەزیزعەبدوڵڵازادە" تەمەن ٣٣ ساڵ و "ئومید عەبدوڵڵازادە" تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "حوسێن ئاباد" سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.