بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

چالاکڤانێکی مەدەنی خەڵکی سەقز جارێكی دیكە لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستگیر كرا

سەقز
نەریمان ڕەندانی، چالاکڤانی مەدەنیی خەڵکی سەقز
posted onApril 10, 2025
noبۆچوون

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاكەلێوەی ١٤٠٤، نەریمان ڕەندانی چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز، سەرەڕای ئەوەی بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو، بۆ جاری دووهەم لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا. 

میلاد ڕەندانی برای ناوبراو بە بڵاوکردنەوەی پۆستێك لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام هەواڵەکەی ڕاگەیاند و نیگەرانییەكانی لەبارەی بارودۆخی ئەو چالاكوانە تەمەن ٣٥ ساڵە دەربڕی.

نەریمان پێشتر لە ٢٣ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٣ لە کاتی مانگرتنی بازاڕیانی کوردستان لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە حوکمی ئێعدامی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی دەستبەسەر کرابوو.

هاوكات میلادیش ڕۆژێک دوای براکەی دەستبەسەر کرا. هەردووکیان دوای ماوەیەک بە کەفالەتی ٦٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کران.