بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لە گوێکتەپەی مەهاباد ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەچوو

مەهاباد
رێوڕەسمی نەورۆز گوندی گوێکتەپەی مەهاباد
posted onMarch 7, 2025
noبۆچوون

 

لە گوندی گوێکتەپە، سەر بە شاری مەهاباد، ئاهەنگێک بە بۆنەی نەورۆزەوە بەڕێوەچوو. لەو ئاهەنگەدا ژمارەیەکی زۆری خەڵکی مەهاباد بەشدارییان کردبوو.

ئاهەنگەکە رۆژی هەینی و پیاوان بە لەبەرکردنی جلوبەرگی خاکی، هەڵکردنی جامانە و ژنانن بە جلوبەرگی رەنگاوڕەنگی کوردییەوە بەڕێوەچوو.

ئاهەنگی نەورۆزانەی گوێکتەپە یەکەمین ئاهەنگی نەورۆز بوو کە بڕیارە لە ناوچەی مەهاباد بەڕێوەبچن. لە رۆژانی داهاتوودا بڕیارە پێنج ئاهەنگی دیکەش بەڕێوەبچن.

ئەو ئاهەنگانە بە هەوڵی چالاکڤانانی خەڵکی مەهاباد بەڕێوەدەچن و خۆیان دەڵێن؛ بۆ پاراستنی بەها پیرۆزەکان، پارێزگاریی لە رەسەنایەتی نەورۆز، گونجاو لەگەڵ کولتووری رەسەنی ناوچەکە و دوور لە گرژی، ئاڵۆزی و خەسارە کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەیان دەبەن.

بەپێی زانیارییەکان دامەزراوە ئەمنییەکانی مەهاباد هەوڵیانداوە رێگری بکەن لە بەڕێوەچوونی ئەو رێوڕەسمە بەڵام نەیانتوانیوە.