بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ سەرکوتی مامۆستایانیان ئیدانە کرد

راگەیەنراوی مامۆستایان
ئەو رێکخراوانەی مافەکانی مرۆڤ کە راگەیەنراوی پشتگیری لە مامۆستایانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان واژۆ کردووە
posted onFebruary 9, 2025
noبۆچوون

سێزدە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە راگەیەنراوێکدا، سەرکوتی سیستماتیکی مامۆستایانیان لە کوردستان بە توندی مەحكووم کرد و خوازیاری ئەوە بوون گوشارە نایاسایی و ئەمنییەکان لەدژی ئەم توێژە کۆتاییان پێبهێنرێت.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لە ساڵی ١٤٠١وە هاوکات لەگەڵ بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" گوشارە دادوەری و ئەمنییەکان لەسەر مامۆستایان زیادی کردووە  و سەدان مامۆستا ڕووبەڕووی کێشەی وەک گرتن، زیندانیکردن، دەرکردن، دوورخستنەوە و دۆسیەی ئەمنی بوونەتەوە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماژەیان بە نامەی کراوەی مامۆستایانی کورد لە مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٣ کردووە، کە لەودا باس لە دۆخی مەترسیداری پەروەردە و زیادبوونی سەرکوت کراوە و داوایان لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە بۆ ڕاگرتنی ئەو سەرکوتانە هەنگاو بنێن و چاودێریی ڕەوشی مامۆستایان بكەن.

هەروەها جەخت كراوەتەوە، مافی مامۆستایان  نابێ بە هەڕەشەیەکی ئەمنی هەژمار بکرێ، بەڵکوو وەک بەشێک لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ بناسرێ.

راگەیەنراوەکە ١٣ رێکخراوی تایبەت بە بواری مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران واژۆیان کردووە.