سەرۆکوەزیرانی سوید
سەرۆكوەزیرانی سوید دەڵێت: کۆماری ئیسلامی بۆ جێبەجێکردنی هەوڵە توندوتیژەکانی کەڵک لە گرووپە تاوانکارەکانی ئەو وڵاتە وەردەگرێت
ئۆڵف کریستێرسۆن، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانبار لە کۆنفڕانسی ساڵانەی "کۆمەڵگە و بەرگری"، گوتی: کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لەوەی کەڵکی خراپ لە گرووپە تاوانکارەکانی ئەو وڵاتە وەربگرێت و بۆ تاوانە قورسەکان بەکاریان دێنێت.
رێکخراوی هەواڵگریی سوید بەهاری ئەمساڵدا ڕایانگەیاندبوو، بەڵگەیان هەیە کە حکوومەتی تاران بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی دژی هاوڵاتییانی ئیسرائیل لە سوید و چەند وڵاتێکی دیکە، گرووپە تاوانکارەکان بەکاردێنێت.
پێش ئەو راپۆرتەی رێکخراوی هەواڵگریی سوید، چەندین جار لە سوید و وڵاتانی دراوسێی تەقە لە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل کرابوو یان هەوڵدرابوو لە بەردەرگای باڵیۆزخانەی ئیسرائیل بۆمب دابنرێتەوە.