بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بێڵندانە لە ئاوایی هەڵوێی سەردەشت

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بێڵندانە لە ئاوایی هەڵوێی سەردەشت
بەڕێوچوونی ڕێوڕەسمی بێڵیندانه
کوردستان پڕه له جوانی و ژیان، گەلی کوردیش پڕه له ڕێز و حوڕمەت به جوانییەکان و دڵفراوانی سرۆشت بەرامبەر ئەوان. کورد له هەموو جیهان به نەتەوەیەک که ڕیزی تایبەتی هەیه بۆ سرۆشت دەناسرێیت.
posted onFebruary 14, 2024
noبۆچوون

به پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودەی، ڕێوڕەسمی مێژووی "بێڵندانە" به بەشداربوونی خەڵکێکی زۆر بە لاو و پیر و منداڵەوە، له ئاوایی هەڵوێی سەردەشت بەڕێوه چوو.

ئەم ڕێوڕەسمه که چەند ساڵه به گڕ و تینێکی تایبەت له لایەن خەڵکەوه بەڕێوه دەچێت، بووەته هۆی ڕاکێشانی سەرنجی ژمارەیەکی زۆر له گەشتیاران. ئەم بۆنە مێژوویه پەیامی ژیان و سەرهەڵدانی سرۆشته بۆ دەستپێکی وەرزێکی پڕ خێر و بەرەکەت بۆ زاگروس و گەلی کورد.

لەم ڕێوڕەسمه کۆنەدا، بەشداربووان به جلوبەرگی ڕازاوەی کوردی و هەروەها بەجۆش و خرۆشەوە پێشوازی لە نزیکبوونی هاتنی بەهاریان کرد.

جێگای ئاماژەیه لەم بۆنه فۆلکلۆرییه چەندین بەرنامەی ڕەنگاوڕەنگ وەک هەڵکردنی ئاگر، شانۆ، خوێندنەوەی شێعر، قسەی خۆش و جۆرەکانی هەڵپەڕکێ، ئەپ سواری و گۆرانی بەڕێوە چوو.

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی بێڵندانە لە ئاوایی هەڵوێی سەردەشت
بەڕێوچوونی ڕێوڕەسمی بێڵندانە

"بێڵندانە" جەژنێکی کۆنی کوردانه که بە نیشانەی شوکرگوزاری له دەرگای خودای گەوره و سەرهەڵدانی پائیز و نەمانی سەرما، بەڕێوە دەچیت.

هەروەها لەم جەژنه مێژوویه‌دا، خەڵک مزگێنیی هاتنی بەهار و نەمانی ستەم و زۆرداری بە یەکتر دەدەن و هیوای شکۆمەندی و سەربەرزی بۆ کوردستان دەخوازن.

به وتەی مێژووناسان، ڕیشەی ڕێوەڕەسمی "بێڵندانە" هەڵدەگەڕیتەوه بۆ ٥ یان ٦ هەزار ساڵ پێش، کە لە کۆتایی چلەی یەکەمی زستانی هەموو ساڵێکدا واتە نێوەڕاستی زستان، گەلی کورد لە کۆنەوە ئەو ڕێوڕەسمەیان بەڕێوە بردووە.

ڕێوڕه‌سمی بێڵندانا له‌ نێوەڕاستی زستان و زیاتر لە دوو ڕۆژی ١۴ و ١۵ی مانگی ڕێبه‌ندان واتە نیوه‌ی وه‌رزی زستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێ و تێیایدا خەڵک مزگێنیی به‌ڕێكردنی سه‌رمای زستان له‌و ناوچه‌ كوێستانییانه‌ به‌ یه‌كتر ده‌ده‌ن، که سێمبۆلێکه له نەمانی زوڵم و جور و چەوساندنەوه.

بەڕێوچوونی ڕێوڕەسمی بێڵیندانه
بەڕێوچوونی ڕێوڕەسمی بێڵیندانه