بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دوای ١٧٠ ڕۆژ لە دەسبەسەری چارەنووسی ماشەڵڵا كەرەمی ناڕوونە

دوای ١٧٠ ڕۆژ لە دەسبەسەری چارەنووسی ماشەڵڵا كەرەمی ناڕوونە
ماشاڵلا کەرەمی، باوکی شەهید محەممەدمەهدی کەرمی (کۆمار)،
posted onFebruary 9, 2024
noبۆچوون

ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمەهدی کەرەمی (کۆمار)، یەکێک لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، ماوەی زیاتر لە ١٧٠ ڕۆژە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسداران، لە چارەنووسێكی ناڕووندا ڕاگیراوە.

ناوبراو لە ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٢، لەلایەن هێزەکانی ئتلاعات گیرا و له بەندیخانەی ئتلاعاتی بەند کرا و ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە، ماشەڵڵا كەرەمی لە مافی چاوپێكەوتن لەگەڵ خانەوادەكەی و دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش كراوە.

شایانی باسه، به پێی ڕاپورتی کومیتەی دەستبەسەرکراوان، سەرەڕای له سێدارەدانی محەممەدمەهدی کەرمی (کۆمار) و دەستبەسەر کردنی باوکی، هێزه سەرکوتکەرەکانی کوماری سێدارەی ئسلامی وازیان له بنەماڵه‌ی ناوبراو نەهێناوه و جار به جار هێرش دەکەنه سەر ماڵ‌ وحاڵی ئەو بنە‌ماڵه و دەبنه هۆی ترس و توقین ئەندامانی ژن و منداڵی ماشەڵڵا کەرەمی.

محەممەدمەهدی کەرمی (کۆمار)، خەڵکی شاری بیجاڕ و تەمەن ٢١ ساڵ، لەگەڵ محەممەد حوسێنی، بە تۆمەتی کوشتنی ڕوحوڵڵا عەجەمیان، ئەندامی بەسیج، سزای لەسێدارەدانیان بەسەر سەپا و ڕۆژی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠١ لەسێدارە دران.

ڕوحوڵڵا عەجەمیان، یەکێک له بەکرێگیراوانی ڕێکخراوی تیرۆریستی بەسیج بوو که له سەرکوتی خەڵک له شۆڕشی ژینا ڕۆڵی بەرچاوی هەبووه و بەشێوەی خۆبەخشانە و چالاک بەشداربووه له لێدان و دەستبەسەر کردنی گەنجانی شؤڕشگێڕ.