بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

 ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەیاننامەیەکیان لەسەر ژەهراویکردنی قوتابییانی قوتابخانەکانی ئێران و کوردستان بڵاو کردەوە!

 ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەیاننامەیەکیان لەسەر ژەهراویکردنی قوتابییانی قوتابخانەکانی ئێران و کوردستان بڵاو کردەوە!
AvaToday caption
posted onApril 10, 2023
noبۆچوون


•  لە بەیاننامەکەدا داوا لە كۆمەڵگەی جیهانی کراوە، كۆمیتەی دەرخستنی ڕاستییەكان پێک بهێنن.

•  هەروەها باسى ئەوە کراوە کە دوێنێ لە هێرشی شیمیایی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر ٦ خوێندنگە لە شاری سەقز، شاری ژینا (مهسا) ئەمینی نیزیک بە ٥٠ قوتابی بەهۆی تێكچوونی بارودۆخی سڵامەتییان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، ئەوەش لە حاڵێكدایە كە "كارۆ پەشابادی"، قوتابیی تەمەن ١٦ ساڵەی خەڵكی كامێران كە لە ڕۆژەكانی كۆتایی ساڵدا لە قوتابخانەیەک لە تاران ژارخواردوو كرابوو، پاش نیزیک بە سێ حەوتوو مانەوە لە نەخۆشخانەی "میلاد"، ڕۆژی هەینی، ١٨ی خاكەلێوە گیانی لەدەست دا.

•  لە بەیاننامەکەشدا هاتووە کە بەرپرسانی وەزارەتی بێهداشت دانیان بەوەدا ناوە لە ماوەی نیزیک بە چوار مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١٣ هەزار قوتابیی کچ لە شار و ناوچە جۆراوجۆرەکانی وڵات بەهۆی هێرشی شیمیایی ڕێژیمەوە ژەهرخواردوو کراون و لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون؛ بەڵام هەتا ئێستاش هیچ لایەن و دامەزراوەیەكی كۆماری ئیسلامی ئامادە نەبوون لەمەڕ ئەو تاوانە كراون و دەكرێن، وەڵامی بنەماڵەی قوتابییان بدەنەوە.


•  ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران پێى وایە کە ئەم سێناریۆ و پرۆژە ئەمنییەتییانە بەتەواوی دەسەڵاتی سیاسیی ڕێژیمی ئێرانی لە پشتە و ئامانجی سەرەکی لەوەش پاشەكشەكردن بە شۆڕشی خەڵکی ئێران و بەرەنگاربوونەوەی قورس لەدژی پەلداكوتانی زیاتری جووڵانەوەی ئێعترازیی كۆمەڵانی خەڵكە

•  ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران داوا لە وڵاتان و كۆڕ و كۆمەڵە نێونەتەوەییەكان دەكات کە بە لەبەرچاوگرتنی پێویستیی هەرچی زووتری دانانی كۆمیتەی دەرخستنی ڕاستییەكان، هەم بڕیار بۆ ڕاگرتن و بەردەوامیی ئەو تاوانانەى كۆماری ئیسلامی دەرحەق بە خەڵكی مافخوازی ئێران بدات و هەم لایەنە شاراوەكانی ئەم سیناریۆ ئەمنییەتییە بۆ هەمووان ئاشكرا بكات.