بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەو پیلانەى کۆمارى ئاخوندى کە بەرامبەر خوێندکارێکى کورد سەرى نەگرت

ئەو پیلانەى کۆمارى ئاخوندى کە بەرامبەر خوێندکارێکى کورد سەرى نەگرت
AvaToday caption
posted onFebruary 18, 2023
noبۆچوون

 ڕەنگە نەوەی نوێ نەزانێت، ساڵی ٨٨ خوێندکارێکی شۆڕشگێڕ بەناوی "سانەع ژاڵە" کوڕی "قادر ژاڵە" و خەڵکی پاوە لەلایەن قەناس بەدەستێکی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی شەهید کرا، تەنیا و بێکەس لە شەقامەکانی تاران خوێنیان ڕشت، حوسێن شەریعەتمەداری ناسراو بە حوسێن لێپرسەر و دارودەستەی، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی باوکی، وتیان کوڕەکەتان لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراوە، هاوکاریمان بکەن با بە تەندروستی بیگەڕێنینەوە بۆ پاوە، وێنەیان دزی، کارتی بەسیجیانی بۆ دروستکرد و وتیان ئەم بەسیجییە لەلایەن خۆپیشاندەران کوژراوە و بە پڕۆپاگەندەیەرکی بێ وێنە تەرمەکەیان شار بەشار کرد و هاوکات دایکی و دوو برای لە ئیتلاعاتی پاوە بە دیلی ڕاگیرابوون کە ئەم سیناریۆیە هەتا کۆتایی بێخەوش بەڕێوەبچێت، سەرەڕای تۆقاندن و هەڕەشەیەکی زۆر، یەکێک لە براکانی بەناوی "قانەع ژاڵە" ئەو ترسەی شکاند و پێوەندی بە دەنگی ئەمریکا گرت و بە یەکێک لە ڕۆژنامەنووسەکانی ئەو کاتەی دەنگی ئەمریکا  گوتی "کاک عەلی برای من بەسیجی نەبوو."