بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هەتا دێت بەها و کرێى خانوو لە مەهاباد هەڵدەکشێت

هەتا دێت بەها و کرێى خانوو لە مەهاباد هەڵدەکشێت
AvaToday caption
posted onFebruary 19, 2022
noبۆچوون

 بە پێى هەواڵى گەیشتوو لە شارى مەهابادەوە، خەڵکى ئەو شارە دەناڵێنن بە دەستى گرانى خانوو و کرێى خانوو.

 

هاووڵاتییەک لە شارەکى کارمەندان، باسى لەوە کرد کە شووقەیەکى ٧٨ مەترى بە ٧٠ ملیۆن تمەن پێش کرێ و ٢ ملیۆن تمەنى مانگانە، دەدرێت بە کرێ. ئەمە لە کاتێکدایە کە باشترین مووچەى فەرمانبەر لەو شارە ٧ ملیۆن تمەنە.

هەروەها هاووڵاتییەکى دیکە لە ناو شار پێى گوتین کە کرێى خانوویەکى بچووک و کۆن لە نزیک چوار ڕیانى ئازادىو سێ ڕاى وەفایی، نزیکەى ٦ ملیۆن تمەنە. ئەمە سەڕاى هەموو ئەو کرێ کارەبا و گاز و ئاوەى کە هەموو مانگێک بەرۆکى خەڵکى پێ دەگیردرێت.

بە پێى گەڕانێکى سادەى ئەنتەرنێتى بۆ خانووى کرێ، بۆت دەردەکەوێت کە کرێى خانوو و ڕەهنى خانوو زۆر لەوە زیاترە کە دەگوترێت، بۆ نمونە ڕەهنى خانوویەک لە جامى جەمى ناوەندى شار دەگاتە ٢٠٠ ملیۆن تمەن. لە ئاگاهینامەى "شەیپوور"دا کۆمەڵێک خانوو و ئاپارتمانت بۆ دێنێتە پێ کە بەهاکەیان بەم شێوەیەیە:

▪️ خانوویەک بە حەسارەوە لە ڕزگیانى مەهاباد:

ـ ڕەهەن: ١٥ ملیۆن تمەن

ـ کرێى مانگانە: ٢ ملیۆن تمەن

▪️ خانوویەک لە سێ ریانى هەنگ مەهاباد:

ـ ڕەهەن: ١٠ ملیۆن تمەن

ـ کرێى مانگانە: ٣ ملیۆن و پێنج سەد هەزار تمەن

▪️ خانوویەک لە باغى ئیسماعیل ئاغای مەهاباد:

ـ ڕەهەن: ١٨ ملیۆن تمەن

ـ کرێى مانگانە: ٢ ملیۆن و پێنج سەد هەزار تمەن

▪️ ئاپارتمانێکى سێ کەسە لە مەهاباد:

ـ ڕەهەن: ٢٠ ملیۆن تمەن

ـ کرێى مانگانە: ملیۆن تمەن

▪️ ئاپارتمانێکى ٨٥ مەترى لە سەیدئاواى مەهاباد:

ـ ڕەهەن: ٦٠ ملیۆن تمەن

ـ کرێى مانگانە: ملیۆنێک و پێنج سەد هەزار تمەن