بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سەرۆکى پێشووى یۆنامى لە عێراق: ڕەئیسى تاوانبارى شەڕ و کۆمەڵکوژى زیندانیان و خۆپێشاندەرانە

سەرۆکى پێشووى یۆنامى لە عێراق: ڕەئیسى تاوانبارى شەڕ و کۆمەڵکوژى زیندانیان و خۆپێشاندەرانە
AvaToday caption
posted onOctober 2, 2021
noبۆچوون

تاهیر بومدار سەرۆکى پێشووى ئۆفیسى مافی مرۆڤى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامى) و توێژەرى سیاسى و بوارى مافی مرۆڤ، وتارێکى لە ماڵپەڕی (JBC) ئوردنى بڵاو کردووەتەوە و تیایدا قسە لەسەر دەستهەبوونى ئیبراهیم ڕەئیسى سەرکۆمارە نوێیەکەى کۆمارى ئیسلامى دەکات لە کۆمەڵکوژى ئێرانییەکان لە ساڵانى ١٣٦٧ و ١٣٩٨٨.

 

دکتور تاهیر بومدار لە وتارەکەیدا دەنووسێت: کۆمەڵکوژى زیندانیانى سیاسى لە ساڵى ١٣٦٧ى هەتاوى، تاوانێکە کە بە هۆیەوە دەبێت کۆمارى ئیسلامى دادگایی بکرێت و یەکێک لە ئەندامانى کۆمیتەى مەرگى شارى تاران لە ساڵى ١٣٦٧، سەید ئیبراهیم ڕەئیسى بوو.

بومدار لە درێژەدا باس لەوە دەکات کە ئەو زیندانییە سیاسیانەى کە لەو دادگاییە نادادپەروەرانە بوونە و ئەمڕۆ زیندوون، دەڵێن: ڕەئیسى، ڕەئیسى کۆمارى ئیسلامى کە گەیشتووەتە لووتکەى دەسەڵاتى جێبەجێکار، لە ساڵآ ١٩٨٨ى زایینى، یەکێک لە ئەندامە چالاکەکانى مەرگ بوو.

سەرۆکى پێشووى ئۆفیسى مافی مرۆڤى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەنووسێت: لە کاتى دەسەڵاتداریەتیشیدا وەک سەرۆکى دەسەڵاتى دادوەرى، زیاتر لە ١٥٠٠ کەسى کە لە ساڵى ٢٠١٩ى زایینى دژى بێکارى و هەڵاوسان و هەژارى خۆپێشاندانیان کردبوو، بەرەو مەرگ ڕاپێچ کرد. هەر بۆیە بەدواداچوون و چاودێریخستنە سەر سەرکردەکانى کۆمارى ئیسلامى کە لەم تاوانانە دەستیان هەبووە، ترس لە ئۆردوگاى دژبەرانەوە دەگوازرێتەوە سەر ترسى بۆ نێو خودى کۆمارى ئیسلامى.

تاهیر بومدار سەرۆکى پێشووى ئۆفیسى مافی مرۆڤى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامى) لە کۆتایی وەتارەکەیدا کە لە ماڵپەڕی (ordan Broadcast Channels) بڵاوى کردووەتەوە، دەنووسێت: "لەمەودوا ئەوان ناتوانن بێ ئەنجامدانى ڕێکارى پێویست، بە ئاسانى سەفەر بۆ دەرەوەى وڵات بکەن و ترسیان لە دەستبەسەرکردن و دادگاییکردن هەیە و سەرنج بەوەى کە تاوانبارانى دژ بە ئینسان و دەستهەبووان لە تاوانە مرۆڤایەتییەکان و کۆمەڵکوژى و ئەشکەنجە بۆ هەڵاتن لە دەسەڵاتى دادوەرى و داگایی ناتوانن سوود لە پلە و پۆستى کارەکەیان وەربگرن، چونکە حەسانەى دیپلۆماتیک هیچ هاوکاریان نابێت لەم ڕووەوە."

 

 

لینکى وتارەکە:

http://www.jbcnews.net/article/492391-%D9%85%D8%AC%D8%B2%D8%B1%D8%A9-1988-%D8%AC%D8%B1%D9%8A%D9%85%D8%A9-%D9%8A%D8%AC%D8%A8-%D9%85%D8%AD%D8%A7%D8%B3%D8%A8%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D9%86%D8%B8%D8%A7%D9%85-%D8%A7%D9%84%D8%A5%D9%8A%D8%B1%D8%A7%D9%86%D9%8A-%D8%B9%D9%84%D9%8A%D9%87%D8%A7