بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لە وڵاتى سوید سیخوڕێکى کۆمارى ئیسلامى دەستبەسەر کرا

لە وڵاتى سوید سیخوڕێکى کۆمارى ئیسلامى دەستبەسەر کرا
AvaToday caption
posted onSeptember 24, 2021
noبۆچوون

ئافتۆن بلادێت و ئیکسپرسن کە دوو ڕاگەیاندنى وڵاتى سویدن، بڵاویان کردەوە: پۆلیسى سوید بەڕێوەبەرێکى پێشووى پۆلیسى ئەمنیەتى ئەو وڵاتەى بە تۆمەتى سیخوڕى بۆ ڕژێمى ئاخوندى کۆمارى ئیسلامى لە نێوانى ساڵەکانى ٢٠١١ تا ٢٠١٥ دەستبەسەر کرد. ئەم دەستبەسەرکراوە سیخوڕەش ناوى پەیمان کیا و تەمەن ٤٠ ساڵە.

 

پەیمان کیا کە بووەتە هاووڵاتى سوید، وەک بەڕێوەبەرى پۆلیسى ئەمنیەتى سوید (سپۆ) کارى دەکرد و پێشتریش لە ئۆرگانێکى سەربازى ئەو وڵاتە وەک شڕۆڤەکار کارى دەکرد.

 ئەم هاووڵاتییە سویدى ـ ئێرانییە، دووشەممە دەستبەسەر و پێنجشەممە لە لایەن دادگاى ستۆکهۆڵمەوە بە تۆمەتى سیخوڕى و بەکراهێنانى شوێن و پلەکەى خۆى بۆ بردنى زانیارى نهێنى و پێشێلکردنى ئاسایشى نیشتمانى سوید بۆ کۆمارى ئیسلامى، تۆمەتبار کرا و دەستبەسەر کرا تا بەڵگەکان نەشارێتەوە و یا لەو وڵاتە هەڵنەیێت!

سرویسى ئەمنیەتى سویدیش لە بەیاننامەیەک بڵاوى کردەوە کە ئەم کەسە دەستبەسەر کراوەیان بە بەڵگەى ددانپیانراو تۆمەتبار کراوە بە سیخوڕى.

ئەم تۆمەبتار دەڵێت: لە کارە جیاوازەکاندا کە دەمکردن، ئەزموونى زۆرم بەدەست هێنا و توانیم بە لێکۆڵینەوە و شڕۆڤە و کۆکردنەوەى زانیارى پێویست بڕیار بدەم. ئەم ئەزموونە ئەو تواناییەى دامێ تا پلەکانم بەرز ببنەوە و پڕۆسەى کاریم لە بوارە جیاوازەکان بەرمە پێشەوە.

شایەنى باسە ساڵى ڕابردوو پۆلیسى ئەمنیەتى سوید چەندین سیخوڕى کۆمارى ئیسلامى دەستبەسەر کرد و هەروەها ماوەیەک بەر لە ئێستا دوو بەکرێگیراوى دیکەى کۆمارى ئیسلامى لە جلوبەرگى ئەفغانى و بە بەڵگەى ساختە ئاشکرا بوون.