بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

٧٣٠٠ کیژۆڵەی ١٠ تا ١٤ ساڵە لە پاییزى ٩٩ بەشوو دراون

٧٣٠٠ کیژۆڵەی ١٠ تا ١٤ ساڵە لە پاییزى ٩٩ بەشوو دراون
AvaToday caption
posted onJuly 23, 2021
noبۆچوون

بە پێى ئامارى بڵاوبووەوەى ناوەندى ئامارى کۆمارى ئیسلامى (هەرچەندە کە هەمیشە ئامارەکان لە بەرژەوەندى کۆمارى ئیسلامى کەم و زیاد دەکەن)، لە پاییزى ساڵى ١٣٩٩ى هەتاوى، ٧٣١٧ کیژۆڵەى تەمەن ١٠ تا ١٤ ساڵان بەشوو دراون و هەر لەم تەمەنەش ١٩٢ کیژۆڵە تەڵاق دراون.

 

ئەمە نوێترین ئامارى ناوەندى ئامارى کۆمارى ئیسلامییە، لە بەرامبەر بەشوودانى ٧٣١٧ کیژۆڵەی نێ,ان ١٠ بۆ ١٤ ساڵان، ٥ هاوسەرگیرى کوڕیژگەى کەمتر لە ١٥ ساڵیش تۆمار کراوە.

بە پێى ئامارەکە، لە پاییزى ١٣٩٩ى هەتاوى، ئامارى بەشوودانى کچانى خوار ١٠ ساڵ تۆمار نەکراوە و هەروەها هەر لە پاییزى ١٣٩٩، ڕێژەى بەشوودانى کچانى نێوان تەمەنى ١٥ بۆ ١٩ ساڵ، ٣٦٩٥٢ کچ بووە و ٥١٣٩ کوڕی نێوان تەمەنى ١٥ بۆ ١٩ ساڵە ژنیان بۆ هێناوە.

بەشوودانى کچانى منداڵ

کۆمارى ئیسلامى لە سەر بنەماى شەریعەت و وەک لاساییکردنەوەیەکى پێغەمبەرى ئیسلام، بە یاسا ڕێگرى نەکردووە لە بەشوودانى کیژۆڵەى خوار تەمەنى یاسایی واتە لە چوارچێوەى یاساکانى کۆمارى ئیسلامى، بەشوودانى کچانى نێوان تەمەنى ٧ بۆ ١٨ ساڵ زۆر ئاساییە و ساڵانە ئەم ئامارانە دەبینرێن، هەرچەندە وردە وردە ئامارەکان کەم دەبنەوە، ئەوەش لەبەر ئەوە نییە کە کۆمارى ئیسلامى ڕێگر دەبێت لەم بەزۆر بەشوودانە، بەڵکو پەیوەستە بە هۆشیاربوونەوەى خەڵک لەم یاسا نائینسانییانەى کۆمارى ئیسلامى.