بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هاووڵاتییە بەهاییەکان لەژێر گوشار و جیکارییەکى گەورەدان!

هاووڵاتییە بەهاییەکان لەژێر گوشار و جیکارییەکى گەورەدان!
AvaToday caption
posted onFebruary 3, 2021
noبۆچوون

▪️ پێنج هاووڵاتی بەهایی بانگهێشتکردنی بەندیخانەى وەکیلئابادى مەشهەد کراون بۆ جێبەجێکردنى سزاکانیان کە بریتین لە:

▫️  نەغمەی زەبیحیان

▫️  نەکیسا حاجی پور

▫️  نیکا پاکزادان

▫️  فەرزانه دانشگەری

▫️  ساناز ئیسحاقی

 

 لقى سێیەمی دادگای ئینقیلابی مەشهەد به سەرۆکایەتی دادوەر «باغ‌دهی»، هەر کامە لەم هاووڵاتییانەی بە تۆمەتی «بانگەشە دژی نیزام لە ڕێگەی بانگەشە بۆ ئایینی بەهایی»، بە ساڵێک زیندانى تەعزیری سزا داون.

ئەم سزایە ڕێک وەک خۆی لە لقى ۳۵ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی دووبارە کرایەوە. بانگهێشتیکردنی ئەم هاوڵاتییانە بۆ بەندیخانەی «وەکیلئاباد» لە حاڵێکدا ڕووی داوە کە ئەم بەندیخانە لە مانگەکانی پێشووتر بە توندی پەتای کۆڕۆنا تێیدا تەشەنەى کردبوو و گەورەترین کارەساتى مرۆیی تێیدا ڕووى دا.

لە مانگەکانی ڕابردوو گۆشار و زەخت لە سەر شارۆمەندە بەهاییەکان زیادی کردووە. دەزگای دادی کۆماریی ئیسلامی بۆ چەندین شارۆمەندی بەهایی سزای زیندانى دەرکردووە و هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەت زۆرجار هێرشیان بردووەتە سەر حاڵ و ماڵی هاووڵاتییە بەهاییەکان.