بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پیرەدار چاپ بوو

پیرەدار چاپ بوو
AvaToday caption
posted onDecember 12, 2020
noبۆچوون

کتێبی "پیرەدار" کە لە کۆمەڵێک وتاری بەهێز پێک هاتووە، وەکوو وەفایەک بەرانبەر بە تەمەنێک خزمەتی شوێندانەری خولقێنەری "دارەپیرە" واتە جەلالی مەلەکشا چاپ و بڵاو کرایەوە.

ناوەندی چوارباخ کە بە بۆنەی چلەی ماڵاواییی مامۆستا جەلال مەلەکشا، شاعیر و نووسەری نەتەوەییی گەلی کورد و خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کتێبێکی لە ژێر ناوی "پیرەدار" ئامادە کرد بووە، لە ڕێوڕەسمێکی شکۆدار و شایانی ئەو نووسەرە مەزنە بڵاوى کردەوە.

کتێبی پیرەدار، لە کۆمەڵێک وتاری جۆراوجۆر و ڕەنگین پێک هاتووە کە بە خامەی شاعیر، لێکۆڵەر، نووسەر و کەسانی بەتوانا، ناودار، خاوەن پێگە و قەڵەم بەدەستی کوردستان نەخشاوە و ناوەندی چوارباخ سەرپەرستیی پڕۆژەکەی کردووە.

کانوونى نووسەرانى کوردستانیش لە ڕۆژهەڵات لە  پەیامێکدا ئەم هەوڵەیان بەرز نەرخاند و دەستخۆشیان لە بەڕێوەبەرانی ناوەندی چوارباخ کرد.