بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نامەى براوەکانى خەڵاتى نۆبێڵ بۆ خامنەیی: جەلالى ئازاد بکەن تا بگەڕێتەوە ماڵەکەى!

نامەى براوەکانى خەڵاتى نۆبێڵ بۆ خامنەیی: جەلالى ئازاد بکەن تا بگەڕێتەوە ماڵەکەى!
AvaToday caption
posted onNovember 26, 2020
noبۆچوون

١٤٩ براوەى خەڵاتى نۆبێڵ لە بەشە جیاوازەکانى سەرتاسەرى دونیا، ڕۆژى پێنجشەممە نامەیەکیان بە واژووکراوى بۆ خامنەیی ناردووە و داوایان لێى کردووە کە ئەحمەد ڕەزا جەلالى، پزیشک و توێژەرى ئێرانى ـ سویدى، ئازاد بکات تا بتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ماڵەکەى و دەست بە کارى زانستى خۆى بکاتەوە لە بەرژەوەندى مرۆڤایەتى.

 

"پێڕاگەیشتنى خێرا و ڕەفتارى ئینسانى و دادپەروەرانە بە کەیشى ئەم زیندانییە دوو پاسپۆڕتییە"، داوایەکى سەرەکى واژووکەرانى نامەکەیە. ئەم کەسایەتییە ناسراوانە لە تۆمارەکەى خۆیان دا ئاماژەیان بە داواکارى زاناکانى پێشوو لە ساڵەکانى ٢٠١٧ و ٢٠١٨ و ٢٠١٩ کردووە بۆ ئازادکردنى جەلالى و نووسیویانە "هەتا دێت ژمارەى ئەم زانایانەى کە خوازیارى ئازادکردنى جەلالین لە زیادبووندایە".

"کۆمپتیەى زانایانى نیگەران ـ CCS)ـیش بە ناردنى نامەیەک داواى لە بەرپرسانى ئێران کردووە کە خێرا هەر جۆرە بەرنامەیەکیان بۆ کوشتنى ئەم زانا بێ تاوانە هەیە، ڕایبگرن.

ئەم کۆمیتەیە پێداگرى کردووەتەوە کە بەڕێز جەلی، زانایەکى بێتاوانە کە بۆ کارگە فێرکارییەکان چووبووە ئێران و بە تۆمەتى بێمانا و وەهمیانە دەستبەسەر و ئازار دراوە و ددانپیانانى ناچارى پێ کراوە.