بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران دەیان ماڵپەرى لە وڵاتانى عەرەبییەکان بۆ ئاژاوەگێری دروست کردووە

ئێران دەیان ماڵپەرى لە وڵاتانى عەرەبییەکان بۆ ئاژاوەگێری دروست کردووە
ئێران لە ڕێگەى چەواشەکاریی میدیایی و پاڵپشتییە داراییەکانى گرووپە تیرۆریستییەکان خەریکى ئاژاوەیە
posted onDecember 2, 2018
noبۆچوون

 

ئاژانسى هەواڵی ڕۆیتەزر لەبارەى هێرشە سایبێرییەکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران بەدواداچوونێکى فراوانى لەنێو تۆڕی ئەنتەرنێت ئەنجام داوە و، ئاشکراى دەکات "سەرووى ٧٠ ماڵپەر خەریکی بانگەشەن بۆ ئێران، کە لە نێو 15 وڵاتدا بڵاو بوونەتەوە".

 

لەنێو ڕاپۆرتەکەیدا ئەو ئاژانسە ئاماژەى بەوەش کردووە "پسپۆڕانى ئاسایشى ئەلیکترۆنى و کۆمپانیاکانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕۆژنامەنووسان، دەستیان بەلادانى پەردە لەسەر ئەو ماڵپەرانە کردووە". دووپاتیشی کردووەتەوە سەرجەم ئەو ماڵپەرانە پەیوەستن بە تارانەوە، بەڵام نەزانراوە تا چەند حکومەتى ئەو وڵاتە لە پشت ئەو ماڵپەرانەیە.

سەرجەم ماڵپەرەکان هەواڵ و زانیاریی و گرتەی ڤیدیۆیی بڵاو دەکاتەوەو، ڕوونی کردۆتەوە کە سەرچاوەى زانیارییەکانى (یەکێتى نێودەوڵەتی میدیایی)یە، کە بارەگاکەى لەنێو پایتەختى کۆمارى ئیسلامی ئێرانە.

لەنێو ئەو ماڵپەرانەش لەتارانەوە بەرێوەدەبردرێت، ماڵپەرى (فەجر غەربیەکى دیکە و، نایل نێت ئۆنڵاین)ـە، ماڵپەرى دووەمیش ئامانجی دروستکردنى بۆ دروستکردنى کاریگەرییە لەسەر ڕاى گشتى میسرییەو، لە تارانیش بەرێوە دەچێت.

سەرجەم ئەو زانیارییانەش پێچەوانەى ئاراستەى گشتى میدیای فەرمیی میسرە بەرامبەر ویلایە یەکگرتووەکان.

هاوکات زۆربەى ئەو ژمارانەى لەنێو ماڵپەرەکاندا دانراون، داخراوەو، نەخشەى جوگرافی نووسینگەى نایل نێت ئۆنڵاین، لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوەڕاستى شەقامێکى قاهیرەیە، بەبێ ئەوەى باڵەخانەیەکى دیاریکراوی تێدا بێت.

ڕژێمى ئێران؛ لەرێگەى چەواشەکارییە میدیایی و پاڵپشتییە داراییەکانى چەندین گرووپ و میلیشیاى چەکداری لەوڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دروست کردووە، بۆ ئەوەى بەردەوام ئاژاوە گێری و دووبەرەکی دروستبکەن، بەشێک لەو ماڵپەرانەش کاری بڵاوکردنەوەى شێعەگەرایین لەو وڵاتانەى نووسینگەو کاری تێدا دەکەن.