ئیمام جومعەی جوانڕۆ هەڕەشە دەکات کە نابێت رێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوەبچێت
ئیمام جومعەی شاری جوانڕۆ هەڕەشەی لە چالاکوانانی مەدەنی و کولتووری ئەو شارە کردووە کە نابێت رێوڕەسمەکانی نەورۆز بەڕێوە ببەن.
ئیمام جومعەی شاری جوانڕۆ هەڕەشەی لە چالاکوانانی مەدەنی و کولتووری ئەو شارە کردووە کە نابێت رێوڕەسمەکانی نەورۆز بەڕێوە ببەن.
عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی، سیاسەتوان و سکرتێری پێشووی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
حاجی ئەحمەدی لە ساڵی ١٩٣٣ لە شاری مەهاباد لەدایکبووە و ئەندازیاری تەلارسازی بووە و لە زانکۆی تەورێز خوێندوویەتی.
ئاهەنگی نەورۆز لە شاری ورمێ سەرەڕای هەوڵەکانی ڕێگری دامودەزگا حکومییەکان، بە بەشدارییەکی بەرچاوی خەڵک بەڕێوەچوو. بەڕێوەبەرانی ئاهەنگەکە هەوڵیاندا ئاهەنگەکە بە سیمبۆلە نەتەوەییە کوردییەکان و بەدوور لە کاریگەرییە حکومییەکان ڕێکبخەن.
زیاتر لە ٢٠٠ چالاکوانی مەدەنی و سیاسی بەیاننامەیەکیان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا پاڵپشتی خۆیان بۆ وریشە مورادی دەربڕیوە، کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.
محەممەد دانیاڵی، چالاکی فەرهەنگیی کورد و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی "بنار ئابدانان"، ڕۆژی شەممە، ٢٥ی ڕەشەمە، لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دەستبەسەر کراوە، ئەوەش بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکردنەکەی.
ڕۆژی یەكشەممە فەرمانبەرانی ڕێكخراوی كشتوكاڵ لە پارێزگای ئیلام، هاوشێوەی شارەكانی دیكەی ئێران، لە بەردەم بینای ڕێكخراوەكانی كشتوكاڵ كۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ڕۆژی ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ دەستبەسەر کراون. ناسنامەی دەستبەسەرکراوەکان بریتین لە ئەبوبەکر ئێراندۆست (تەمەن ٤٧ ساڵ)، هادی جامیعی (تەمەن ٤٨ ساڵ)، هەروەها مەتین چووپانی ناسراو بە "بێهزاد"، کە خەڵکی گەڕەکی "تاچیناوا"ی شاری شنۆیە.
بەریەککەوتنی خەڵک و دەسەڵات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز ڕۆژی هەینی قوڵتر بوو، کاتێک خەڵک بە هەموو شێوەیەک هەوڵیاندا بۆنەکانی نەورۆز بەڕێوەببەن و هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا ڕێگری بکەن.
هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران رۆژی هەینی هەوڵیاندا رێگری بکەن لە ئاهەنگەکانی نەورۆز لە چەند ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستاندا.
شێخ زاهید شەهابی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: دوای تیرۆرکردنی براکەی، دکتۆر شێخ ئازاد شەهابی، گوشار و سنووردارکردنێکی زۆر خراوەتە سەر خۆی و خێزانەکەی و گوشارەکانیش تەنیا لەبەر ئەوەیە کە ئەوان بە شێوەیەک