بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێران

ئێران

حکومەتی ئێران موجاهد کورکوری لە سێدارە دا

posted onJune 11, 2025
noبۆچوون

موجاهد کورکور، کە تۆمەتبار کرابوو بە دەست هەبوون لە کوشتنی منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان لە کاتی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ٢٠٢٢، لە سێدارەدرا. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بنەماڵەی منداڵە کوژراوەکە بەردەوام جەختیان لەوە دەکردەوە کە ناوبراو بێتاوانە و هێزە ئەمنییەکان بەرپرسیارن لەو ڕووداوە.

سەرکوتی کەمیینە ئایینییەکانی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دوای مردنیشینان بەردەوامە

posted onMay 26, 2025
noبۆچوون

لە درێژەی سیاسەتی پێکهاتەیی و هەڵاواردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دژی کەمیینە ئاینییەکان بە تایبەتی شوێنکەوتوانی ئایینی بەهایی، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە شاری ڕەفسەنجان بنەماڵە بەهاییەکان بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی ناشتنی کەسوکاری مردوویان ناچار کراون بڕە پارەیەکی زۆر بدەن.

پچڕانی کارەبا وێستگەکانی CNG دەخاتە مەترسیی داخستنەوە

posted onMay 21, 2025
noبۆچوون

کێشەی پچڕانی بەردەوامی کارەبا و پێنەدانی شایستە داراییەکان، بووەتە گرفتێکی گەورە بۆ وێستگەکانی گازی سروشتیی سی ئێن جی (CNG) و هەڕەشەی داخستنیان لێدەکات. ئەم دۆخە نەک تەنیا زیان بە خاوەن وێستگەکان دەگەیەنێت، بەڵکو کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئابووری و تەندروستیی گشتیش دادەنێت.

٣٠٩ پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤ داوایان کرد زیندانییانی سیاسی لە ئێران لە سێدارە ڕزگار بکرێن

posted onMay 4, 2025
noبۆچوون


٣٠٩ پارێزەری ناودار، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، چالاکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی مەدەنی و مافی مرۆڤی لە سەرانسەری جیهان بۆ ڕاگرتنی شەپۆلی لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی لە ئێران ڕاگەیەندراوێکیان واژۆ کرد و داوای دەستێوەردانی خێرایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

ناوەندی مافی مرۆڤ لە ئێران: کرێکاران لە ئێران قوربانییانی سەرکوت و بارودۆخی کاری کوشندەن

posted onMay 1, 2025
noبۆچوون

ناوەندی مافی مرۆڤ لە ئێران کرێکارانی ئێرانی بە "قوربانیی سەرکوتی دڕندانە و بارودۆخی کاری کوشندە وەسف کردووە و ڕایگەیاند کە ١٩ چالاکی کرێکاری لە ئێستادا لە زینداندان و هەروەها یەکێک لە ژنە چالاکانی کرێکاری بە ناوی شەریفە محەممەدی ڕووبەڕووی مەترسیی لەسێدارەدان بووەتەوە.

نیگەرانیی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە پەرەسەندنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە جیهان و بە تایبەت لە ئێران

posted onApril 29, 2025
noبۆچوون

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا کە بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی بانەمەڕ بڵاو کراوەتەوە، نیگەرانیی خۆی لە پەرەسەندنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە جیهان و بە تایبەت لە ئێران دەربڕی.

لێبوردنی نێونەتەوەیی: ئێران بەرپرسیاری ٦٤ لەسەدی لەسێدارەدانەکانی تۆمارکراو لە جیهان لە ساڵی ٢٠٢٤ـە

posted onApril 8, 2025
noبۆچوون

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لەژێر ناوی "حوکمی لەسێدارەدان و جێبەجێکرانی لە ساڵی ٢٠٢٤" ڕایگەیاند، ئەمساڵ ژمارەی لەسێدارەدانە تۆمارکراوەکان لە سەرانسەری جیهاندا گەیشتووەتە هەزار و ٥١٨ کەس کە لە دوای ساڵی ٢٠١٥ـەوە بەرزترین ژمارەیە، زیاتر لە ٩١ لەسەدی ئەو لەسێدارەدانانە تەنی

شەریفە محەممەدی، چالاکوانی کرێکاریی سزادراو بە سێدارە، لە نامەیەکدا لە زیندانەوە باسی ئەشکەنجە و سزاکەی دەکات

posted onApril 6, 2025
noبۆچوون

شەریفە محەممەدی، ئەو چالاکوانە کرێکارییەی سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنراوە، لە یاداشتێکدا کە لەناو زیندانەوە ئاڕاستەی کوڕەکەی کردووە، وردەکاریی پرۆسەی لێکۆڵینەوەکان و چۆنیەتیی ئاگاداربوونەوەی لە سزای سێدارەکەی باسکردووە.