ئێران سەرکردەکانی بەرەی ڕیفۆرمخواز دەستگیر دەکات و بە "سیخوڕی" تۆمەتباریان دەکات
سوپای پاسداران شەپۆلێکی فراوانی دەستگیرکردنیان دژی سەرکردە باڵاکانی بەرەی ڕیفۆرمخواز دەستپێکرد و تۆمەتی "کارکردن بۆ بەرژەوەندیی بێگانە"یان دەدەنە پاڵ.
سوپای پاسداران شەپۆلێکی فراوانی دەستگیرکردنیان دژی سەرکردە باڵاکانی بەرەی ڕیفۆرمخواز دەستپێکرد و تۆمەتی "کارکردن بۆ بەرژەوەندیی بێگانە"یان دەدەنە پاڵ.
لە بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستدا، کە یەکێکیان تەمەنی 19 ساڵە.
دەسەڵاتدارانی ئێران، وەک سزایەک بەرامبەر پشتگیریکردنی لە خۆپێشاندانەکان، دەستیان بەسەر سەرجەم دارایی و هەژمارە بانکییەکانی وریا غەفووری، یاریزانی پێشوو و ڕاهێنەری کورددا گرت و هێڵی مۆبایلەکەشیان داخست.
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی هەر دانوستانێک لەگەڵ ئێراندا ئەنجامێکی "واتاداری" هەبێت، پێویستە جگە لە دۆسیەی ئەتۆمی، پرسی مووشەکە بالیستیکەکان و شێوازی مامەڵەی تاران لەگەڵ خۆپێشاندەران لەخۆبگرێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی تووند ئاراستەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و ڕایدەگەیێنێت، ڕێگە بە تاران نادەن هیچ کام لەو بنکە ئەتۆمییانە بنیات بنێتەوە کە پێشتر لەلایەن واشنتنەوە خاپوور کراون. دەشڵێت: "پێویستە خامنەیی زۆر نیگەران بێت."
ئەنجوومەنی هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران ڕایگەیاند، لە میانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەدا، 150 قوتابی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون.
کۆمەڵێک پزیشکی چاو لە ئێران لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا بۆ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەوەیکە ژمارەیەکی زۆری خۆپێشاندەرەکان چاویان بریندار بووە و ئەمەشیان بە جێی نیگەرانی لە قەڵەم داوە.
ئێلناز شاکردوست، ئەکتەری ناسراوی سینەمای ئێران، لە کاردانەوە بەرامبەر سەرکوتکردنی خۆپێشاندەران لە مانگی بەفرانباری 1404، وازهێنانی خۆی لە کارە هونەرییەکان و بەشدارینەکردن لە فێستیڤاڵەکان راگەیاند.
لە کاتێکدا ئەمریکا چواردەوری ئێرانی بە کەشتیگەلە جەنگییەکانی تەنیوە، ترەمپ دەیەوێت لەرێگەی "دیپلۆماسییەتی فشار"ـەوە ڕێککەوتنێکی خێرا بەسەر تاراندا بسەپێنێت. سەرکەوتنی ئەم نێوەندگیرییەی تورکیا، میسر و قەتەر، ناوچەکە لە کارەساتێکی سەربازیی گەورە ڕزگار دەکات.
لە کاتێکدا گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار، بەرپرسانی باڵای ئێران لەپشت پەردە و لە کۆبوونەوە داخراوەکانیاندا، نیگەرانییەکی قووڵیان هەیە لەوەی هەر هێرشێکی سەربازیی ئەمریکا ببێتە پریشکی سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان و کۆتایی بە دەسەڵاتی ئێستای ئەو وڵاتە بهێن