بیل گیتس بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیای مایکرۆسافت و دووهەمین کەسی دەوڵەمەندی جیهان گووتویەتی بە هەبوونی ڤایروسی کۆڕۆنا ئاسایی بوونەوەی ژیتان لە گۆی زەوی مەحاڵە و گەڕانەوەی دۆخی ژیان بۆ پێش لە هاتنی کۆڕۆنا کاتی دەوێت.
بە پێی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، بیل گیتس کە داهێنەرێکی گەورەی جیهان و خەڵکی ئەمریکایە لە وتووێژێک لەگەڵ گۆڤاری فایننشاڵ تایمزی بڕیتانیا ڤایروسی کۆڕۆنای بە شەڕی جیهانی شوبهاندووە بەو جیاوازیەی لەو شەڕەدا خەڵک هەموو لە بەرەیەک دایە.
بیل گیتس بە جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی کاتێکی زۆری دەوێ بۆ ئەوەی ژیان بگەڕێتەوە سەر حاڵەتی جاران گووتی: ئەوە گرێدراوی پەرەپێدانە بە تاقیکاریەکانی کۆڕۆنا لە لایەک و هەروەها درووستکردنی پێکووتی ئەو ڤایروسە لە لایەکی دیکە. لە درێژەدا گووتی تا ئەو کاتەی پێکوت و تاقیکاری هەرزای کۆڕۆنا لە دەستی ئینسانەکان دانەبێت ژیان ناگەڕێتەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆی.
گیتس لەو دیماندا بەڵێنی ئەوەی داوە ئەگەر پێکوتی کۆڕۆنا بدۆزرێتەوە دامەزراوە خێرخوازیەکەی ئەو و خێزانی ئامادەیە پوڵی بەرهەمهێنانی ملیاردها دەرزی کۆڕۆنا دابین بکات. گیتس جەختی لەوە کردووەتەوە دامەزراوەی خێرخوازی بیل و ملیندا تەمای هەیە تەواوی سەرمایەی ٤٠ ملیارد دۆلاری خۆیان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆڕۆنا تەرخان بکەن.