تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەگەری کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەگەری کەمبوونەوەی بەرهەمهێنان
AvaToday caption
posted onApril 7, 2020
noتعليق

 

دوای زیاد بوونی ئەگەری ڕێککەوتنی عەرەبستان و ڕووسیە لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت، ڕۆژی سیشەممە نرخی نەوت بەرز بووە.

 

نرخی هەر بەرمیل نەوتی برێنت بە ٢/٢ لەسەد زیاد بوون گەیشتە ٣٣ دۆلار و ٧٨ سێنت. نرخی هەر بەرمیل نەوتی خاوی سوکی ئەمریکا بە ٣/٧ لەسەد زیاد بوون گەیشتە ٢٧ دۆلار و پێنج سێنت.

کاڕناسانی بازار هۆشداری دەدەن کە تەنانەت ئەگەری ڕێککەوتنی ڕوسیە و عەرەبستانیش ناتوانێ کاریگەری لەسەر خواستی نەوت کە بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا و پەککەوتنی چالاکیە ئابوریەکان کەمی کردووە درووست بکات.

ئەگەری ئەوە هەیە ڕووسیە و عەرەبستان وەک دوو بەرهەمهێنەری گەورەی جیهان ڕۆژی پێنجشەممە سەبارەت بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە ڕێککەوتن بگەن.

لە هەمان کاتدا، کارناسان لەو باوەڕەدان بە هۆی ڕاگیرانی چالاکیە ئابوریەکان، خاوی بازاری نەوت درێژەی دەبێت و نرخی نەوت هەتا ئاسایی بوونەوەی دۆخی بازاڕ هەر لەو ئاستەدا دەمێنێتەوە.