تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

سوپاى پاسداران لە مەهاباد کەلوپەلی خاوێنکردنەوە و دژەگەن دەدزێت

سوپاى پاسداران لە مەهاباد کەلوپەلی خاوێنکردنەوە و دژەگەن دەدزێت
AvaToday caption
posted onMarch 26, 2020
noتعليق

ئاڤاتودەی تایبەت- مەهاباد

 

لە کاتێکدا چالاکانی خۆبەخشی مەهاباد گیان لەسەر دەست و بە پشتیوانی چەند خێرخوازێک ڕۆژانە لە گەڕەک و کۆڵانەکانی ئەو شارە خەریکی یارمەتی بە خەڵک ، خاوێنکردنەوە و دژەگەنکردن شار و پێدانی مەحلول و گیراوە دژە ڤایروسن بە هاوشاریەکانیانن، کەچی سوپای پاسداران دەستی بەسەر بڕێکی زۆر مادەی دژە عفونی و گیراوەی دژە ڤایروس داگرتووە و بە بیانووی ئەوەی بۆخۆیان بڵاویان دەکەنەوە و بەکاریان دێنن بۆ خاوێنکردنەوەی ناوشار دزیویانن.

 

سوپای پاسداران لە مەهاباد بە هاوکاری بەشێک لە شوڕای ئەو شارە، بەشە هاوکاری مەهابادییەکان لە کەلوپەل و پێداویستی خاوێنکردنەوەی ناوشار و دژەگەنکردنی کوچە وکۆڵانەکانیان دەستبەسەر داگرتووە و بە نرخێکی گران لە ڕێگەی دەستوپێوەندەکانیان بە خەڵکی ئەو شارە و گووندەکانی مەهابادی دەفرۆشنەوە.

سوپای پاسداران و شورای دزی مەهاباد بۆ خۆڵ لە چاوی خەڵککردن و بۆ ئەوەی نیشانی بدەن کە لە خەمی شارەکەدان، بە تێکەڵکردنی فاف لەگەڵ ئاو خەریکی شردنەوەی شەقام و کۆڵانەکانن، لە کاتێکدا کە ئەو گیراوە واتە "فافاو" هیچ کاریگەریەکی لەسەر خاوێنکردنەوەی شەقام و کۆڵانەکان نییە.

ڕۆژانە بە بەرچاوی خەڵکەوە و بۆ مانۆڕدان، سوپای پاسداران فافاو بە شەقام و جادەکان دەپڕژێنێ بۆ ئەوەی هیچ شوێنپێیەک لە دزینی کەل و پەل و مەحلولە خاوێنکەرەوەکان بەجێ نەهێڵن.

پێویستە خەڵکی مەهاباد داوای حەقی خۆیان بکەنەوە و نەهێڵن باندی دزی نێو شوڕای مهاباد بە هاوبەشی سوپای پاسداران بازرگانی لەسەر سڵامەتی و تەندرووستی و ژیانی ئەوان و منداڵەکانیان بکەن.