تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

قەیرانی پەنابەران لە سنوورەکانی یونان و تورکیە

قەیرانی پەنابەران لە سنوورەکانی یونان و تورکیە
AvaToday caption
posted onMarch 2, 2020
noتعليق

 

بە پێی هەڵسەنگاندنی فرونتکس، ئاژانسی حیراسەتی لە سنوورەکانی ئەوروپا، لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا قەیرانی پەنابەران لە سنورەکانی یونان و تورکیە زیاتر دەبێتەوە.

 

ڕۆژنامەی ئاڵمانی(دی وۆڵت) بە بنەماگرتنی ڕاپۆرتێکی شاراوە کە فرونتکس بۆ بەرپرسانی یەکیەتی ئەوروپای ئامادە کردووە باسی لە پەنابەرانی بە کۆمەڵ کردووە و هۆشداری داوە ڕاگرتنی ئەو حەشیمەتە وەڕێکەوتوویە لە تورکیە بەرەو یونان کارێکی ئاسان نییە. بە پێی ئەو ڕاپۆرتە. تەنانەت گۆڕینی سیاسەتی تورکیە و هەوڵی گەڕاندنەوەی پەنابەران ڕەنگە کاریگەر نەبێت.

ڕۆژی شەممە تورکیە لە هەوڵێکی ورووژێنەرانەدا. بۆ گوشار خستنە سەر یەکیەتی ئەوروپا و لە پێناو پشتیوانی ئەو یەکیەتییە لە جوڵە سەربازیەکانی لە ئەدلیب سنورەکانی خۆی بۆ جوڵەی بەکۆمەڵی پەنابەران بۆ یونان کردەوە. دوایین ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان باس لەوە دەکات ١٣ هەزار پەنابەر لە سنورەکانی تورکیە و یونان کۆبوونەتەوە، بەڵام ئامارەکانی دەوڵەتی تورکیە باسی زیاتر لە ٧٠ هەزار کەس دەکەن.

ئەمڕۆ ڕووسیە ڕایگەیاند سوریە ئاسمانی ئیدلیبی داخستووە و ئەوەش واتای ئەوەیە کە تورکیە چیتر ناتوانێ هێزی ئاسمانی لە شەڕی ئەدلیب و بۆ پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستیە ئیسلامییەکان بەکار بێنێت. پوتین هەڕەشەی سەربازی ناراستەوخۆی لە تورکیە کردووە و ڕایگەیاندووە بەو لایەنانە کە دەیانهەوێ هێرش بکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ڕووسیە دەسەلمێنین ڕووسیە چ دەکات بۆ بەرگریکردن لە خۆی.

ئەم بریارانەی ڕووسیە واتای ئەوەیە ئەوروپا لە کێشەی ئیدلیبدا ناتوانێ دەفریای تورکیە بێت و بەمەش پەنابەران قوربانی سەرەکی دەبن کە تورکیە دەیهەوێ وەکو کارتێک بەرابەر ئەوروپا بەکاریان بێنێت.