تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

فەرماندەی ئیتلاعاتی سوپاى پاسداران حوکمی تیرۆرکردنى عەلی جەوانمەردی دەرکردوە!

فەرماندەی ئیتلاعاتی سوپاى پاسداران حوکمی تیرۆرکردنى عەلی جەوانمەردی دەرکردوە!
AvaToday caption
posted onFebruary 18, 2020
noتعليق

 

حوسەین تائیب سەرۆکى ئیتلاعاتى سوپاى پاسداران فەرمانى کوشتنى ڕۆژنامەنووسى سەربەخۆ و ئەندامى تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى واژوو کردووە و لەبەرامبەر کوشتنەکەشیدا پێنج سەد ملیۆن تمەنى داناوە، ئەم بڕیارەشى لە دواهەمین کۆبوونەوەى بە قەولى خۆیان "هەیئەتى ڕەزمەندەگانى ئیسلام" بووە لە دەیەى فاتمیە و پاش تەواوبوونى مەراسیمەکە لە نێو لایەنگرانى خۆى گوتوویەتى "دەبێت عەلى جەوانمەردى تیرۆر بکەین".

 

بە پێى زانیارییەکانى ئەو سەرچاوەیەى کە ڕاستەوخۆ لە نێو گرووپەکەى حوسەین تائیب بووە، قسەیەکى حوسەین تائیبی گێڕایەوە کە گوتوویەتى "زۆرم حەز لێیە بزانم کە ئەورۆ ئەو نمەک بە حەرامە کە هەم ناوى عەلى خراپ کردووە و هەمیش جەوانمەردى تێک داوە، بەڕاستى لە کوێیە؟ ئەو دە کەسەى کە تەگەرى ئۆتۆمبێلیان ئاگر تێبەردەدا و ڕێگەیان دەبەست و ماڵى خەڵکیان ئاگر تێبەردەدا، ئەم ڕۆژنامەنووسە پێى دەگوتن ئینقیلابییەکانى عێراق، ئەوڕۆ لە چ کونێک خۆى شاردووەتەوە؟ بۆچى بوێرى قسەکردنى نییە؟"

تیرۆریست حوسەین تاڵیب

ئەمە لە کاتێکدایە کە عەلى جەوانمەردى لە نێو تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى تەنها کارى لەسەر قسەى حەق و قسەکردن لەسەر مافى ڕەواى خەڵکى بێبەشکراوى ئێران و ئاشکراکردنى ڕاستییەکان و لەقاودانى تاوانە تیرۆریستییەکانى خامنەیی/سوپا کردووە و "هەرگیز خۆم نەشاردووەتەوە و هەمیشە لەگەڵ گەلەکەم بوومە و حەوتوو نییە کە من چەند لایڤێک نەڕۆم و شەو و ڕۆژ لەگەڵ تیمى ئاڤاتودەى خەبات بۆ ڕزگارى و هۆشیارى دەکەین".

ئەمە قسەى عەلى جەوانمەردییە بۆ ئاڤاتودەى کە پێى وایە "سوپا و ئیتلاعات هەمیشە لە ڕێگەى تیرۆرکردنى نەیارەکانییەوە، ویستوویەتى دەنگى ناڕەزایەتى کپ و خەڵک سەرکوت بکات، بەڵام منیش وەک بەشێک لە گرووپى خوازیارانى ئازادى لە دەستى دیکتاتۆریەتى کۆمارى ئیسلامى هەرگیز سڵم نەکردووەتەوە لە کارکردن بۆ گەلەکەم و سڵیشى لێ ناکەمەوە و تا ئازادى هەمیشەیی دەنگى حەقبێژى ئەوان دەبم و ناشترسم لە هەڕەشەى کۆمارى ئیسلامى".

 

 

لینکى هەواڵى بڵاوکراوە لە مانى میدیا:

https://www.manimedia.org/%D8%AD%D8%B3%DB%8C%D9%86-%D8%B7%D8%A7%D8%A6%D8%A8-%D8%AD%DA%A9%D9%85-%D8%AA%D8%B1%D9%88%D8%B1-%D8%B9%D9%84%DB%8C-%D8%AC%D9%88%D8%A7%D9%86%D9%85%D8%B1%D8%AF%DB%8C-%D8%B1%D8%A7-%D8%B5%D8%A7%D8%AF%D8%B1/