سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کەمێک لەمەوبەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەى خۆى بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتى سوریە ڕاگەیاند.
ئەردۆغان کە هێزەکانى هەسەدە و پارتى کرێکارانى کوردستانى هێنایە ریزى گرووپى تیرۆریستى داعش، گوتى "ئامانجمانە ڕەواندنەوەى تیرۆرە کە هەوڵ دەدرێت لە باشووری سنوورەکەمان دروست بکرێت" و ئەردۆغان کە ناوى ئەم ئۆپەراسیۆنەى بە ئۆپەراسیۆنى کانى ئاشتى بردووە، گوتى "لە ڕێی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاشتییەوە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەپارێزرێت و تەواوی گەلی ناوچەکە لە چنگی تیرۆر رزگار دەکەین''.
ئهردۆغان کە کەمێک لەمەوبەر ئۆپەراسیۆنەکەى ڕاگەیاند و هەر ئەوە بوو کە فڕۆکەکانى تورکیە مەشرافە و سەرخانیەی کردە ئامانج، گوتى: "له رێگهی ئۆپهراسیۆنییەکەوە ههڕەشهی تیرۆر لهسهر وڵاتهكهمان له ناو دهبهین و لەو ناوچە ئارامەی کە دروستی دەکەین تیایدا پەنابەرانی سووریا دەتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان".
ئەردۆغان دواتر ڕوو لە سەربازەکانى خۆى گوتى ''ناوچەوانی هەموو ئەو سەربازە قارەمانانە ماچ دەکەم کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشدارن، هیوای مەوفەقبوون بۆ هەموویان و ئەوانەیش دەخوازم لە یەکە ناوخۆییەکانی ناوچەکە کە پشتگیریان دەکەن"، لە کۆتاییشدا سەرکۆمارى تورکیا باسى لەوەى کرد کە ئامانجیان ئهوهیه ئهو راڕەوی تیرۆرهی كه ههوڵدهدرێت له باشووری سنوورهكانیان دروست بكرێت، لهناو بهرن و ئاشتی و خۆشگوزهرانی ببهنه ناوچهكه، ئەمە لە کاتێکدایە کە هێزەکانى سوریەى دیموکراتیک ئەم ئۆپەراسیۆنە بە شەڕێکى گەورە دژى کورد هەژمار دەکەن نەوەک بۆ بنیاتنانى ئاشتى و دوێنێ ڕاشیانگەیاند کە "دژى ئۆپەراسیۆنەکەى تورکیە دەوەستینەوە".