تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

داخستنی ڕێگە و بانەکان لە سالرۆژی گشتپرسی کاتالۆنیا لە لایەن سەربەخۆیخوازان

داخستنی ڕێگە و بانەکان لە سالرۆژی گشتپرسی کاتالۆنیا لە لایەن سەربەخۆیخوازانی ئەو هەرێمە
posted onOctober 1, 2018
noتعليق

چالاکانی سەربەخۆیی خوازی کاتالۆنیا رۆژی دوشەممە لە یەکەمین ساڵڤەگەڕی بەڕێوەبردنی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێمەکەیان دەستیان کرد بە داخستنی رێگا سەرەکیەکان و هێلێکی هاتوچۆی شەمەندەفەر.

دوای بەڕیوەبردنی گشتپرسی لە هەرێمی کاتالۆنیای سەربەخۆییخواز کە ڕووبەرووی توندوتیژێکی بێ وێنەی دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا بووە کاڕڵۆس پوجدمون ڕێبەڕی ناوچەی خودموختاری کاتالۆنیا لە لایەن دەسەڵاتی ناوەندی ئیسپانیا لەسەر کار لادرا و ناچار بە بەجێهێشتنی ئەو وڵاتە کرا.

لە دووتوێی ئەو ویدۆیانەدا کە بڵاو بۆتەوە ئەوە دیارە کە چالاکانی گرووپەکانی گرێدراو بە "ڕێکخڕاوی پارێزگاری کردن لە کۆماریەت" وێڕای ئەوەی ڕێگاو شەقامە سەرەکیەکانیان داخستووە هاوکات خوازیاری پچڕانی پێوەندیەکانی کاتاڵۆنیان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسپانیا.

شیرکەتی رێگەی ئاسنی ئیسپانیا ڕایگەیاندۆ کە ناڕازیان بە کۆبوونەوە لە وێستگەی ناوەندی خیرونا هەڵکەوتوو لە ١٠٠ کیلۆمیتری باکوری رۆژهەڵاتی بارسێلۆن هێڵێکی شەمەندەفەری خێرای ئەو ولاتەیان داخستووە.

گروپەکانی پاریزگاری کردن لە کۆماریەت رۆژی یەکشەممە بە بڵاو کردنەوەی نووسراوەگەلێک لە سەر تۆڕەکۆمەڵایەتێکان داوایان لە جودایی خوزانی کاتالۆنیا کردبوو کە بە دروشمی نە لە بیردەکەین و نە دەبەخشین لە ساڵڤەگەڕی بەڕێوەچوونی گشت پرسی کاتالۆنیا دا بڕژێنە سەر شەقامەکان و خۆپێشاندان بکەن.