
هاوسەرۆکایەتى کۆمەڵەى جڤاکى کوردستان (کەجەکە) لە ڕاگەیێنراوێکیدا کە لە ڕاگەیاندنە فەرمییەکانى پەکەکە بڵاو کراوەتەوە، هاتووە " لە ٥ى ئەم مانگە، فڕۆکە شەڕەکەرەکانى تورکیا هێرشێکى ئاسمانییان کردە سەر قەندیل و بە هۆى ئەم هێرشە ئاسمانییەوە، ئەندامى دەستەى ڕێبەرى کەجەکە شەهید بوو".
لە ڕاگەیێنراوەکەدا ناوى ئەو ئەندامەى دەستەى ڕێبەرى کەجەکە براوە کە ئەویش دیار غەریبە کە بە هەڤاڵ (هەڵمەت) ناسراوە و خەڵکى شارى سلێمانییە و لە ساڵى ١٩٩٢ى زایینییەوە لە نێو پەکەکەدایە.
هەروەها لەگەڵ دیاردا، دوو شەڕڤانى دیکە بە ناوەکانى دەوران و شاهین ـیش شەهید بوونە.
شایەنى باسە، ڕاگەیاندنى ئاژانسى فەرمى دەوڵەتى تورکیا بڵاوى کردووەتەوە کە ئاژانسى هەواڵگرى تورکیا (میت) و سوپاى ئەو وڵاتە بڵاویان کردووەتەوە کە ٢٧ى حوزەیران لە قەندیل، ئۆپەراسینۆێکى هاوبەشیان بۆ سەر ناوەندى بڕیارگەى پەکەکە ئەنجام داوە و دیار غەریبیان کوشتووە.