تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

مەزارگەکان یەکەى پاراستنیان بۆ دروست دەکرێت!

مەزارگەکان یەکەى پاراستنیان بۆ دروست دەکرێت!
AvaToday caption
ئاستانى قودسی ڕەزەوی بوە خاوەنی یەکەی پاراستنی تایبەت
posted onJune 29, 2019
noتعليق


چەند مانگ دوای دانانی فەرماندەی" یەکەی پاراستنی ئاستانى قودسی ڕەزەوی" هەواڵەکان باس لە دەستبەکاربوونی ئەو یەکەیە دەکەن.

 

پرسی درووستکردنی یەکەی پاراستنی ئاستانى قودسی ڕەزەوی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی گەڵاڕێزانی ساڵی ٩٧. ئەو پرسە لەگەڵ ناڕەزایەتی کۆمەڵێک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئێران بەرەوڕوو بووەوە. لە کۆتاییدا عەلی ئەکبەر ئەفراسیابی لە لایەن فەرماندەی هێزی ئینتیزامی وەک فەرماندەی ئەو ناوەندە هەڵبژێردرا.

برایم ڕەئیسی بەرپرسی  پێشووی ئاستانى قودسی ڕەزەوی هۆکاری دروستبوونی ئەو یەکە پاراستنەی گەڕاندبووە بۆ ئەوەی ئەم شوێنانە هەموو کات لە ژێر هەڕەشەی کەسانی شەڕفرۆش و جەردەدان.

لە کۆتاییدا مستەفا خاکسار قەهرودی، بەرپرسی پارێزگاى قودسی ڕەزەوی، ڕۆژی هەینی ٧ پووشپەڕ دەستبەکاربوونی ناوەندەکەی ڕاگەیاند و گووتی: بۆ جێبەجێبوونی بەرپرسایەتی گەورەکانی ئاستانى قودس پێویستی بەوەها یەکەیەک هەبوو. پێکهاتنی ئەو یەکەیە لە هەلومەرجێکدایە کە بە پێی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی بەرپرسایەتی پاراستنی شوێنە پیرۆزەکانی ئێران لە ئەستۆی هێزە سەربازی و ئینتیزامییەکانە.

وەڕێخستنی یەکەی پاراستنی ئاستانی قودس لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ڕەخنەیەکی زۆر لەسەر هێز و دەسەڵاتی بەرپرسانی ئەو شوێنە هەبوو. دەسەڵاتی ئەو شوێنانە تا جێگایەک بوو کە زۆر جار سەربەخۆ و سەرەڕای ئەوەی ناوەندە فەرمییەکان ئیزنی بەڕێوەچوونی کۆنسێرتیان دەدا، بەڵام لە لایەن ئەو ناوەندە و بەرپرسەکانی هەڵدەوەشێندرانەوە.

ئاستانی قودس بە ساڵان لە دانی باج بێبەری کرابوو و بەم دواییە گەڵاڵەی وەرگرتنی باج لەو ناوەندەوە پەسەند کراوە. پەسەندکرانی ئەو گەڵاڵە لە کاتێکدایە کە ڕێبەری ئێران دەسەڵاتی ئەوەی هەیە لێخۆشبوونی وەرگرتنی باج بۆ ئاستانی قودس ڕابگەیەنێت. شایانی باسە کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدا ئەو تەخشان و پەخشانە بە سامانی خەڵکی ئێران دەکات کە ئاستی بێکاری و هەژاری لەو وڵاتە لە ترۆپکی خۆیدایە.