تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

مەهاباد یادى هەژار موکریانى کردەوە

دووهەمین کۆبوونەوەی بەرفراونی ساڵانەی هەژار لە مەهاباد
ساڵانە یادى هەژار موکریانى لە مەهاباد دەکرێتەوە
هەژاری موکریانی جیا لە کار وتێکۆشانی ئەدەبی و هونەری چالاکێکی سیاسی بوو
posted onAugust 27, 2018
noتعليق

 

ناوەندی فەرهەنگی و ئەدەبی موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی فەرهەنگی) رۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٣ و ٢٤ی مانگی خەزەڵوەر دووهەمین کۆبونەوەی زانستی و ئەدەبی بەرفراوانی خۆی بۆ هەڵسەنگاندنی بەرهەمە هونەری و ئەدەبیەکانی مامۆستا هەژار بەرێوە دەبات.

 

بۆ کۆبونەوەی ئەوجارە دوازدە تەوەر بۆ ناردنی بابەت لە سەر بەرهەمەکانی مامۆستا هەژار دیاری کراوە  و تا کۆتایی مانگی ڕەزبەر دەرفەت بۆ ناردنی وتار لە لایەن ئۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی و بە تایبەت کارەکانی مامۆستا هەژار هەیە.

 

عەبدولڕەحمان شەڕەفکەندی ناسراو بە هەژار موکریانی برای کەسایەتی سیاسی تێرۆرکراوی کورد سادق شەڕەفکەندی یەکێک لە کۆڵەکەکانی هونەر و وێژەی کوردیە و خاوەنی چەندین بەرهەمی گرینگی وەک  بۆ کوردستان هەژار، یەک لە پەنای خاڵ و سیفری بێ بڕانەوە، هەنبانە بۆرینە، چێشتی مجێور، ئاڵەکۆک، مێژووی ئەردەڵان و چەندین بەرهەمیتر کۆمەڵێک لەو کارە ئەدەبی ، هونەری و مێژوییانەی مامۆستا هەژارن کە جێگایەکی تاینەتیان هەیە لە کتێبخانەی کوردیدا.

 

هەژاری موکریانی جیا لە کار وتێکۆشانی ئەدەبی و هونەری چالاکێکی سیاسی بوو کە هە موو تەمەنی خۆی لە رێگای شۆڕشی کوردستان دانا و دواتر بە هۆی پیری و نەخۆشی چووە مەهاباد و پاش کۆچی لە گۆڕستانی شاعیران و ناودارانی مەهاباد بە خاک سپێردرا.