تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

ترامپ: ڕژێمی ئێران تووشی هەڵاوسانێکی زەبەلاح و مایەپووچى دراوى بووەتەوە

ترامپ: ڕژێمی ئێران تووشی هەڵاوسانێکی زەبەلاح و مایەپووچى دراوى بووەتەوە
AvaToday caption
posted onJune 12, 2019
noتعليق

 

دۆناڵد ترامپ لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەنووسیدا لە ڕۆژی سێشەمە ۲۱ی جۆزەردانی ۹٨ سەبارەت بە ڕژێمی ئێران و گەمارۆکانی ئەمریکا گوتی: ڕژێمی ئێران ئێستا وڵاتێکە کە بەهۆی گەمارۆکان و کاروباری دیکەی ئەم وڵاتە زۆر جیاوازتر لەو کاتەیە کە من پۆستی سەرکۆماریم وەرگرت. ڕژێمی ئێران ئێستا بەهۆی گەمارۆکانەوە هەڵاوسانێکی لەڕادەبەدەری هەیە و پارەکەیان بێ بەها بووەتەوە.

 

دۆناڵد ترامپ ئاماژە بە چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنە ناوکییەکە گوتیشی: پێموایە گەورەترین و گرنگترین بڕیار ئەو کاتە بوو کە من ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ڕژێمی ئێرانم هەڵوەشاندەوە. ئەمە ڕێککەوتنێکی نەشیاو بوو. بابەتی گەورە، گەمارۆکان بوو.

دۆناڵد ترامپ هێماشی بە کردەوە تێرۆریستییەکانی ڕژێمی ئێران لە وڵاتانی دیکە وناوچەکە کرد و گوتی: لەو کاتە کۆماری ئیسلامی لە هەموو شوێنێک بوو و هۆکاری تێرۆریسم و کێشەکان بوو. بەڵام ڕژێمی ئێران ئێستا خۆی تووشی کێشەی زۆر بووە.

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا ڕۆژی هەینی ۱۷ی جۆزەردان، گەمارۆی خستە سەر گەورەترین و بەسوودترین گرووپی پترۆشیمی ڕژێمی ئێران واتا کۆمپانیای پیشەسازی پێترۆشیمی کەنداوی فارس، کە دابینکەری پێداویستییە ماڵییەکانی لقێک لە سوپا (دامەزراوەی خاتم الانبیا) بوو.