لاوێکى هەورامى ڕۆژهەڵاتى کوردستان کە لە مەریوان نیشتەجێیە و به‌شی ئەدەبیاتی فارسی دەخوێنێت، لە خواردنگەیەکى بچووکی سوننەتی کار دەکات بۆ بەدەستهێنانى بژێوى ژیانى و لە کاتى بێکاریشدا سەرقاڵى وەرگێڕانە. یەکەم کتێبی وەرگێڕدراوى، گوڵستانى سەعدى شیرازییە.
تا نەسۆچۆ پووشه زەردەو سەربەرەو هێلیانەکێم
ئاشقتنا، هەر مەنوو ئاشق به تۆ بێگانەکێم!واتەبێت نەوتەو جەفاکاری مجوو تا سۆچنووت
هەرسەکێم بەنزیننێ، خەم چی وەری تاقانەکێم؟چن به وردی جەن جەنت کەردەن دڵم، ئەی ئافەرین
شەرمەساری و ڕووسیاوی پەی ڕووەو ئاوانەکێمحەتمەنا سۆچی ئەگەر تۆ بژنەوی حاڵی گولیم
خۆ نمەی وینی، نەبی جارێ چڕوو مێمانەکێم!
حافز ئه‌حمه‌دی وه‌رگێڕ و شاعیری لاوی کورد له هه‌ورامانی ڕۆژهەڵاتى کوردستان، له‌م دواییه‌دا کتێبی گوڵستانی سه‌عدی شیرازی که یه‌کێکه له کتێبه ناوداره کلاسیکه‌کانی ئێران، بۆ زمانی هه‌وارمی وه‌رگێڕا و پێشوازییه‌کی باشی لێکراوه. ئاژانسى هەواڵى میهرى ئێران لەمبارەوە گفتوگۆیەکى لەگەڵ ئەم وەرگێڕە هەورامییە کردووە.
حافز کە لەدایکبووی هەورامانی تەختە و لاوێکى ٢٣ ساڵانە، لە شیعردا بە ناوى خوازراوى (سەروەش = سەرخۆش) ئەناسرێت و زیاتر لە ٤ ساڵە بە وەرگێڕانى گوڵستانەوە خەریکە. ئەم لاوە سەبارەت بە بڕیارى وەرگێڕانى ئەم کتێبە گەورەیەى سەعدى شیرازى بۆ سەر شێوەزارى هەورامى گوتى "هەر کەسێک بۆ پاراستنی زمانی خۆی هەوڵ دەدات. منیش هەر وەک هه‌موو نووسەران و وەڕگێڕانی دیکە، یەکەمجار پاراستنی زمانی خۆمم له بەرچاو بوو. هەروەها ویستم تاکوو ئه‌وانه‌ی هەورامیش نین، له‌گه‌ڵ ئەدەبیاتی هەورامی کە بنەمای ئەدەبیاتی کوردییه ئاشنا بکه‌م. بۆیە دەستم دایە وەرگێڕانى گوڵستانی سەعدی وەک یەکەم بەرهەم. ئەگەرچی پێش لەوە ده‌قی ئەدەبی و شیعر و شتی دیکه‌م نووسیبوو، بەڵام بەرهەمم نەبووه و به ئاستی کتێب نه‌گه‌یشتبوون".
ئەم وەرگێڕە هەورامییە سەبارەت بە هەڵبژاردنى گوڵستانی سه‌عدی دەڵێت "گوڵستانی سەعدی کتێبێکی زۆر زۆر بە نرخە. ده‌ریایه‌کی پڕ پڕ لە زاناییه. زۆربه‌ی ڕیش چەرمووهکانی هەورامی زمان، مەسەڵ و چیرۆکه‌کانی گوڵستانیان له‌به‌ره. گشتیان فەرمایشەکانی شێخی سەعدی له میوانییه‌کان و بۆنه‌کاندا ده‌ڵێنه‌وه. کە واتە منیش هەر لە مناڵییه‌وه شتم سه‌باره‌ت به گوڵستانی سه‌عدی دەزانی، بەڵام به کەم و کۆڕیهوه. کە گەورە بووم و گوڵستانم خوێندەوە، دیم هەموو ئەو شتانەی کە بیستوومە لێرەدا هەیە، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به تەواوی و تێر و ته‌سه‌لی. داخم لێ ئەهات کە ئەم شتانە به زمانی خۆم لە کتێبخانەکانماندا نەبێت. گوڵستانی سەعدی کتێبێکە کە به ڕای من بۆ هەرکەسێک پێویستە. هەرکەسێک، گرنگ نیه کێیه و چی ئەکات و ته‌مه‌نی چه‌نده".
حافز سەبارەت بە دەقى گوڵستان و چۆنیەتى وەرگێڕانى ئه‌م ده‌قه به‌هێزه بۆ شێوەزارى هه‌ورامی باسى لەوە کردووە کە کتێبی گوڵستان پەخشانێکى پێچ پڵووچ و ئاڵۆزی هەیه، "بەڵام ئه‌وه‌ش ڕێگه‌ی خۆی هەیە. کە کەوتیتە سەر شێوازه‌که‌ی ئاسان ئەبێتەوە و زور به ئاسانی ئەتوانی وه‌ریبگێڕیته سه‌ر زمانی کوردی. هه‌ڵبه‌ت هەر کەسێک ناکەوێتە سەر شێوه‌که‌ی ده‌بێت ئه‌ده‌بی کلاسیکی فارسی به باشی بناسی. ده‌بێت به‌لاوه‌تر ڕاهێنانی باشت به زمانی کوردی کردبێت. ئەم کاره بۆ منیش زۆر سەخت بوو، به‌ڵام به یارمەتی خودای گەوره، توانیم وەریگەڕێمە سه‌ر زمانی هه‌ورامی".
شێوەزارى هەورامی تەنیا شێوەزارێکە کە کاری زۆر که‌می له‌سه‌ر کراوه. شێوەزارێک کە ۵۰۰ ساڵ زمانی ئەدەبی کوردەواری بووە، ئێستا شتێکى گەورەى لێ نەماوەتەوە بەتایبەت لە بوارى شیعردانییه.
ئەم لاوە وەرگێڕە سەبارەت بە پێشوازی وهرگێڕانهکەی کە گوڵستانە لە حوجرەکاندا کە لە زۆرینەى ناوەندە ئایینییەکان وەک وانه دەگوترێتەوە، گوتى: "بەداخەوە ته‌نانه‌ت نیوەی مامۆستایانی ئایینی لە هەورامانا هێشتا چاویان بە کتێبەکە نەکەوتووە. مامۆستایان ئه‌ڵێن خۆمان دەیزانین و پێویستێکمان بەوە نییە کە کوڕێکی گه‌نجی عه‌وام پێمان پیشان بدات. بەڵام ئەمە پیشاندان نییه. ئەمە ڕاهێنان به زمانی کوردییه. ئەم بەرهەمە لە ژێر چاودێڕی سێ کەسی گەورەی هەوراماندا ئه‌نجام دراوه و هه‌رچی من هه‌ڵه‌م کردبێت ئه‌وان ڕاستیان کردووه‌ته‌وه. لانی کەم ئێستا ده‌بێت لە بواری ماناوه هەڵەی کەمی تێدا بێت، یان هەر نەیبێت. بەداخەوە مامۆستاکانمان پێشوازی لێ ناکەن. خەڵکەکەی خۆیشمان کە ئێتر باسی نەکەم باشتره. شایانە ئەمەش باس بکه‌م کە ئەم بەرهەمە جیا لە ئێران، لە هەورامانی باشوورى کوردستانیش ده‌ست ده‌که‌وێت. یانی لە کتێبخانه‌کانی هەڵەبجەی شەهید و بیارەدا ده‌توانن ده‌ستی بخه‌ن".
هەوکە مارا پەی بەرەیما نۆبە نۆبەی داخەکێت
زوو ژەنوو پشکۆڵەکەی ڕەمموووە تا هەیوانەکێمتەق تەقوو پاڵایەکاشا تا سەروو بانی ملۆ
بانەکەی ناوا به خاک و بووڵە شانا نانەکێمچن خوێڕی ڕۆچنی ماڕا، پڕاره و مێنێ لام
دانه دانەی فڕ مدەوشا، تا کە مەڕیا شانەکێموڵ وڵا جەرگم، وەفادارا بەڵام هەر تا ئەبەد
نا کە مەوڕۆ، هێقما، پێسەو دڵوو تەیمانەکێمتۆ وەشت بۆ نازەنینەم، ئەر مرۆ "سەروەش" بەتوون
تا نەبوو پەی پەی مەنۆ یاگێوه پەی پەیمانەکێم