تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریە: کۆماری ئیسلامی دەبێ بە تەواوەتی لە سوریە بچێتە دەرەوە

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریە: کۆماری ئیسلامی دەبێ بە تەواوەتی لە سوریە بچێتە دەرەوە
AvaToday caption
posted onMay 14, 2019
noتعليق

 

جیمز جیفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریە دەڵێ سیاسەتی ئەمریکا کۆنتڕۆڵی ئێرانە و بە پێی ئەو سیاسەتە کۆماری ئیسلامی دەبێ بە تەواوەتی لە سوریە بچێتە دەرەوە.

 

ڕۆژنامەی عەڕەبستانی "ئەلشەرق ئەلاوسەت" دانوستانێکی لەگەڵ جیمز جیفری بڵاو کردۆتەوە. جیفری وێڕای پشتیوانی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەی گرووپەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە خاکی سوریە گووتی ئەمریکا ئیزن نادات ئێران بۆشایی باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە پڕ بکاتەوە. ئەو وتووێژە لە کاتێکدا بڵاو بووە کە لە ڕۆژانی ڕابڕدوودا کێشەی نێوان ئەمریکا و ئێران زیادی کردووە.

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا چەندین جار هۆشداریان دابوو بەوەی بەرپەرچی هەر کارێکی کۆماری ئیسلامی و گرووپەکانی دەدەنەوە. ڕۆژی سێشەممە خالید فالح، وەزیری وزەی عەرەبستان جەختی لەوە کردەوە فرۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر هێڵەکانی هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە و گووتیشی ئەو هێرشانە پێویستی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو گرووپانەی کە دەستیان لەو هێرشانە دایە دەسەلمێنێت.

حوسییەکانی یەمەن کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن بەرپرسایەتی ئەو هێرشەیان وەئەستۆ گرتووە. ئەو هێرشە دۆ ڕۆژ دوای چالاکییەکی تێکدەرانە لە دژی چوار کەشتی بازرگانی لە ئاوەکانی بەندەری فەجیرەی ئیمارات ڕووی دا.