تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

زیادبوونی گوشاری سەر چالاکانی مەدەنیی خوزستان

زیادبوونی گوشاری سەر چالاکانی مەدەنیی خوزستان
AvaToday caption
posted onApril 17, 2019
noتعليق

 

بە بەرزبوونەوەی ئاستی ناڕەزایەتی لافاولێدراوانی خوزستان لە کەمی خزمەتگوزارییەکانی دەسەڵات، کۆماری ئیسلامی و هێزە ئەمنیەکان گوشار بۆسەر چالاکانی مەدەنیان زیاتر کردووە.

 

لە ڕۆژانی ڕابڕدوودا ژمارەیەک لە بناژۆخوازان و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە خۆیان بە حیزبوڵایی ناساندووە پڕوپاگەندەیەکی زۆریان دژی "کۆمەڵەی هاوکاری خوێندکاری ـ خەڵکی ئیمام عەلی" کە کەمپینێکی بۆ هاوکاری لافاولێدراوانی خوزستان ڕاگەیاندووە، دەست پێ کردووە و کۆمەڵیک تاوانیان خستۆتە پاڵ ئەو گرووپە.

دەسەڵات چالاکانی مەدەنی بە هاوڕەگەزباز و پیاوی بێگانە و پەرەپێدانی بەهاییەت تۆمەتبار دەکات. کۆمەڵەی هاوکاری ئیمام عەلی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی جەماران بڵاویان کردووەتەوە بەرامبەر نیوزڕاندنی ئەو گرووپە و خستنە پاڵی تاوانی هاوڕەگەزباز و پیاوی بێگانە و پەرەپێدەری بەهاییەت هاتوونە دەنگ و گوتویانە ئەو ڤیدۆیەی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەمەڕ لافاوی ئەهواز بڵاو بووەتەوە جیا لە ناوەرۆکی لافاوەکە هیچ پێوەندییەکی بەوانەوە نییە.

لە درێژەدا گوتویەتی هەموو چالاکییەکانی ئەو گرووپە لە لایەن ناوەندە فەرمییەکان چاوەدێری دەکرێت و دەرەنجامی کارەکان دەدرێتەوە بە ڕێکخراوەکانی تایبەت بە چاوەدێری. لە درێژەدا هاتووە هێرش و ئەو تاوانانەی خراوەتە پاڵ ئەو گرووپە تێچویەکە کە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵەی مەدەنی بۆ پاراستنی سەربەخۆیی خۆیان بەرامبەر دەسەڵات دەبێ بیدەن.

لافاولێدراوانن

دەستبەسەرکرانی ٢٤ کەس لە ئەهواز

فەرماندەی پۆلیسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خوزستان رایگەیاندووە کە ٢٤ کەس بە تاوانی بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ و دەنگۆ سەبارەت بە لافاوەکەی ئەو پارێزگایە قۆڵبەست کراون.

ڕۆژنامەی کەیهانی ئێران سەبارەت بە چالاکییەکانی کۆمەڵەی ئیمام عەلی و بڵاوبوونەوەی ڕاگەیەندراوەکەی ئەو کۆمەڵەیە لە ماڵپەڕی جەماران ڕەخنەی تووندی لەو ماڵپەڕە گرتووە. کەیهان ئەو کۆمەڵە و شارمین میمندی نژاد یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەو گرووپەی بە بڵاکردنەوەی خورافات، ڕەشکردنی شۆڕش، بێڕێزیکردن بە شەهیدان و خامنەیی، دەستکاریکردنی مێژووی ئیسلام و لادان و کاری سەربەخۆکردن لە دیندا تاوانبار کردووە.

ڕۆژنامەی کەیهان کە خاوەنەکەی حوسێن شەریعەتمەدارییە، لە درێژەدا نووسیویەتی چاوپۆشینی دەزگا ئەمنییەکان لە هەموو بەلاڕێداچوونەکانی ئەو ڕێکخستنە بووەتە هۆکاری ئەوەی بە مەیلى خۆیان کار بکەن.