ئەمڕۆ دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى ئەمریکا، واژووى بڕیارى دانانى سوپاى پاسداران لە نێو لیستى تیرۆرى واژوو کرد و دواى ئەوەش لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەنووسیدا هەریەک لە مایک پۆمپئۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا و برایان هۆک سەرۆکى گرووپى ئێران لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا و ناتانسیلس هاوئاهەنگکەرى کاروبارى دژە تیرۆریزم لە وەزارەتى دەروەى ئەمریکا قسەیان لەسەر ئەم پرسە کرد کە لێرەدا بەشێک لە قسەکانیان دەخەینە ڕوو:
کۆنفڕانسى ڕۆژنامەنووسى مایک پۆمپئۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لەمەڕ دانانى سوپاى پاسداران لە لیستى تیرۆرى ئەمریکا
▫️ هەوڵەکانى ئێمە بۆ گەمارۆخستنە سەر کۆمارى ئیسلامى، کاریگەرن.
▫️ هەوڵى سوپاى پاسداران و سەرۆکەکەى ئایەتوڵا خامنەیی، لەبیر ناکەین بۆ پاڵپەستۆ خستنە سەر خەڵک.
▫️ شارەوانى تارانەخۆى ئاشکراى کرد کە سوپا گەندەڵى کردووە لە ڕێککەوتنێکى ئابوورى
▫️ فەرماندەکانى سوپاى پاسادان هەمیشە لەگەڵ گەندەڵییەکانى سوپا دەستیان هەیە
▫️ کاتى خۆى ئەفەسەرێکى چکۆڵە بوو ئێستا بووە یەکێک لە دەوڵەمەندە گەورەکانى دونیا
▫️ سوپاى پاسداران زۆر ئەمریکى گرۆگان گرتووە بۆیە هەوڵ دەدەین بیانگەڕێننیوە بۆ وڵات
▫️ ئەمە پەیامێکە بۆ قاسم سولەیمانى و کەسانى دیکە کە ئەم هەوڵەى ئەمرکیا کاریگەر دەبێت
▫️ من لە سەفەرەکەم بۆ بەیرووت، قسەم لەگەڵ سەرۆکى پەرلەمانى ئەو وڵاتە کرد کە لە بەرژەوەندى لوبنان نییە گرووپێکى تیرۆریستیان هەبێت کە ئێران پشتیوانى دەکات
▫️ جەواد زەریف قسەى زۆرى کردووە، بەڵام گوتوومانە هەر جۆرە قسەیەک لەسەر ئەمریکا دەبێت دوو جار بیرى لێ بکاتەوە
▫️ ئێمە پارەکە ١٢ خاڵمان دیارى کرد کە دەبێت ئێران چۆن ڕەفتار بکات و بگەڕێتەوە سەر ڕێگەى ڕاست.
▫️ دانانى سوپاى پاسداران لە گرووپە تیرۆریستییەکان، بەشێکە لە پشتیوانى ئەو ١٢ خاڵە.
▫️ سوپاى پاسداران بەشێکى گەورەى ئابوورى ئێرانە بە دەسەڵاتێکى ڕەهاى سەرەڕۆوە.
▫️ ئێمە لە کاتى خۆى بڕیار لەسەر پرسى ئابوورى سوپاى پاسداران و یەکێتى ئەوروپا دەدەین.
برایان هۆک سەرۆکى گرووپى ئێران لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا سەبارەت بە دانانى سوپاى پاسداران لە گرووپى تیرۆرى ئەمریکا
▫️ سوپاى پاسداران هەر لە دامەزراندنەوە، هەڕەشەى لە ئەمریکا و سەربازە ئەمریکییەکان کردووە
▫️ ئەوەى کە سوپاى پاسداران لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست دەخاتە مەترسییەوە، سوپاى پاسدارانێکە کە بەرى پێ نەگیرێت
▫️ سوپاى پاسداران بەڕێوەبەرى سیاسەتە دەرەکییەکانى ئێرانە.
▫️ سوپاى پاسداران ڕەقیبەکانیان لە ناو ئەو وڵاتە و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست تیرۆر دەکات
▫️ ڕاهێنان بە هەموو تیرۆریستەکانى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست دەکەن
▫️ گرنگە ئەمڕۆ سوپاى پاسداران دەخەینە نێو گەمارۆ و لیستى تیرۆرەوە
▫️ ئەمریکا خوازیارى وڵاتێکى سەربەخۆیە لە عێراق بێ دەستتێوەردانى دەرەکى
▫️ ئێمە نامانەوێت عێراق وەک سوریە و یەمەنى لێ بێت
▫️ عێراقیش سەرکەوتوو و سەربەخۆ نابێت بە بوونى سوپاى پاسداران
▫️ ئەو کارەى کە ئێستا دەیکەین، خەریکین دۆخێکى دیاریکراو دەردەخەین لەمەڕ سوپاى پاسداران کە نیوەى ئابوورى ئێرانى لە بن دەستە.
▫️ یاساى ئێمە دەڵێت: هەر کەسێک پشتیوانى گرووپێکى تیرۆریستى بکات، ٢٠ ساڵ زیندان سزاکەیەتى.
▫️ دیاریکردنى سوپاى پاسداران وەک گرووپێکى تیرۆریستى، وا دەکات کە زۆر کەس سڵ بکەنەوە لە هاوکاریکردنى ئەو سوپایە.
▫️ ئێمە خوازیارى ئەوەیەن کە عێراق خاوەنى دەوڵەتێکى سەربڵند و سەرکەوتوو بێت بێ دەستتێوەردانى دەرەکى.
لێرەدا هەرسێ بەرپرسى کۆشکى سپى بە تێکەڵاوى وەڵامى پرسیارەکانى ڕۆژنامەنووسەکانیان دەدایەوە کە ئەمە بەشێکە لەو وەڵامانە:
▫️ سوپاى پاسداران وەک گرووپێکى مافیایی هەڵسووکەوت دەکات.
▫️ گەمارۆى زۆرتر بەڕێوەیە.
▫️ ئەمریکا بە تەواوى هێزەوە ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی کۆمارى ئیسلامى.
▫️ ئیدى سوپاى پاسداران بەوە تۆمەتبار نییە کە پشتیوانى تیرۆریزم دەکات، بەڵکو خۆى تیرۆریستە.
▫️ هەر کەسێک هاوکارى سوپاى پاسداران بکات، ڕووبەڕووى لێپێچینەوەى ئەمریکا دەبێت.
▫️ ئێمە تا ئێستا ٢٥ گەمارۆمان لەسەر کۆمارى ئیسلامى داناوە
▫️ ئەمەش بەشێکە لە پاڵەپەستۆکانى ئەمریکا لەسەر کۆمارى ئیسلامى و بەشى دیکەیش لە ڕێیە
▫️ تا ئێستا نزیکەى ٦٠٠ سەربازى ئەمریکى بە هۆى سوپاى پاسدارانەوە گیانیان لەدەست داوە.
▫️ ئەم هەنگاوە، ئامراز و ڕێکخۆشکەرى زۆرمان بەدەستەوە دەدات و ئامرازى دیکەیش بەڕێوەن.
▫️ ئەم بڕیارەى دانانى سوپاى پاسداران لە لیستى تیرۆر، دواى حەوتوویەک دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوەوە
▫️ سوپاى پاسداران بەرپرسى سەرەکیی سەرکوتى خەڵکى ئێرانە.
▫️ ئەم هەنگاوەى ئێمە، دۆخى سوپاى پاسداران قورستر دەکات بۆ پێکانى ئامانجەکانى
▫️ ئەگەر ئێوە دەتانەوێت لە سوپاى پاسداران تێ بگەن، تەنیا سەرنج بخەنە سەر هەڵسوکەوتەکانى قاسم سولەیمانى
▫️ لە ساڵى ١٩٨١ـەوە تا ئێستا کۆمارى ئیسلامى هەوڵى نائارمى بەحرەین دەدا.
▫️ ئەو مووشەکانەى لە یەمەوە بە ئاراستەى عەرەبستانى سعودیە دێن، دەستى کۆمارى ئیسلامى تێدایە.
▫️ وێناکردنى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاستى ئارام بە بوونى کۆمارى ئیسلامی، زۆر ئەستەم و مەحاڵە.