تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

یەکەمین ئەلبۆمی مۆسیقای فولکلۆری هەورامی بڵاو بووەوە

یەکەمین ئەلبۆمی مۆسیقای فولکلۆری هەورامی بڵاو بووەوە
AvaToday caption
posted onMarch 24, 2019
noتعليق

یەکەمین ئەلبۆمی مۆسیقای فولکلۆری هەورامی بە ناوى  "کۆساڵان"، بە دەنگ و داڕشتنی هیوا شامحەمەدی لە شاری سنەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان ڕوونوێنی دەکرێت.

ئەلبۆمی مۆسیقایی "کۆساڵان" بەرهەمی دەنگ و داڕشتنی هونەرمەندی هەورامی "هیوا شامحەمەدی"، بە هاوکاریی بەشى هونەریی پارێزگای کوردستان و فێرگەی ئازادی مۆسیقای هیرا و بە ئامادەبوونی هونەرمەندانی ناسراوەی بواری مۆسیقا، لە سینەما بەهمەنی شاری سنە ڕوونوێنی کرا.

"کۆساڵان" وەک نوێترین بەرهەمی "هیوا شامحەمەدی" لە ٦ تراک پێک هاتووە کە چواریان شیعری شاعیرانی هاوچەرخە و دوو تراکیش گۆرانی فۆلکلۆرە کە بە شێوەیەکی جیاواز داڕێژراونەتەوە و عەلی سەمیمی کاری میکس و مێسترینگی و تۆمارکردنەکەی لە ئەستۆ گرتووە.

شامحەمەدی لەم ئەلبۆمە لە پەنای چڕینى گۆرانییەکان و داڕشتنی ملۆدییەکان، ئامێرگەلی سێتار و تاری ژەندووە و مەسعوود موعەزی (سەنتوور)، عەلی سەمیمی (دومەک، کووزە و دەهۆڵ)، ڕامین ئێکباتانی (دەف)، ئەحمەد پوور ئەبوو (قەدارە و کەمانچە)، فەراز میرزایی (نەی) و ساسان کاکایی (عوود) دیکەی ژەنیارانی ناو ئەو ئەلبۆمەن.